KDC

یەکێک لە نەریتە ناشرینەکانی کۆمەڵگا


هەوارخان سەید موراد


نەبوونی هۆشداری و پابەند نەبوون بە ڕێنمایی هاتوچۆ بە تایبەت لەکاتی پەڕینەوەی پیادەڕەو لە شەقامدا ، نیشانەی شارستانیەتی هەر کۆمەڵگایەک بریتیە لە : بوونی هۆشداری تاک لە ڕێنمایەکان و ئەتەکێت بوون لە چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ خودی خۆی و دەوروبەری دا ، بنیچینەی شارستانیەت بوون شێوازی ئەتەکێت کردن و مامەڵەکردن لە خۆ دەگرێت، زۆربەی ئەو دەوڵەتانەی لە دوایی جەنگی جیهانی دووەم شکستیان هێنا بەتایبەت ”ئەڵمانیا” ، یەکەم کاریان بۆ دووبارە دروست بوونەوە و بوژاندنەوەی ووڵاتەکەیان بریتی بوو لە : پاراستنی کلتور و ئەخلاقی مرۆڤایەتیان ، ئەو دروشمەی پەیڕەو کرد کە دەلێن : ” ئێمە لە شەر شکستمان هێنا ، نە لە ئەخلاق و خۆشەویستیمان بۆ خاکەکەمان پتڕ دەکەین ” .
کۆمەلگای کوردی کەم هۆشدارن لە چۆنیەتی خۆشوویستنیان بۆ خاکەکەیان ، بەتایبەت لەکاتی پەڕینەوە بێ گوێدان بە هێماکانی هاتوچۆ رێڕەوی خۆیان دەگرن کە یەکێکە لە هۆکارەکانی روودانی رووداوی هاتوچۆ ، پرسیارەکە ئەمە بۆ لە ووڵاتی خۆمان ڕێز لە ڕێنمایی هاتوچۆ ناگیرێت و کە بەسەردانی دەچین بۆ ووڵاتانی بیانی بە شانازیەوە ڕێز لە ئەتەکێتی هاتوچۆ دەگرین ، ئاخۆ دەبێت ئێمە خۆمان بە خاوەنی خاکی خۆمان نەزانین ، ڕق لێبوونەوە لە چەند بەرپرسێکی گەندەڵ دەبێت وا بکات ڕقمان لە خاکی خۆمان بێت ، هۆشداری تاک سەرەتایەکە بۆ ئەوەی بنەماکانی دەوڵەت بونمان تیا دابێت .

___

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

nusar1

ئەمەریکا لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

nusar1

یەکەم لێدوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی سەرکۆماری نوێی ئێران

KDC
KDC

FREE
VIEW