شاره‌زایه‌كی بواری ووزه : به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت ده‌گاته 100 دۆلار
ده‌یڤید ته‌ویڵ،سه‌رۆكی كۆمپانیای ماجلان كاپیتاڵ پێشبینی ده‌كات كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا به‌هۆی خواستی زۆر و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر خستنه روو، قه‌یرانی نه‌وت رووبدات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ووزه له پڕۆگرامی (به‌یانی له‌گه‌ڵ ماریا) له‌كه‌ناڵی فۆكس بزنس پێشبینی كرد كه نرخی نه‌وت به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بگاته 100 دۆلار.
جێی ئاماژه‌یه دوێنی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 74 دۆلار و60 سه‌نت.
ئه‌مڕۆش له‌بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 74 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به 71 دۆلار‌و 89 سه‌نت فرۆشرا