KDC

کۆمپانیایەکی دانیمارکی بە تاوانی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هێزی ئاسمانی روسیا لە سوریا سزادرا

سۆران حەسەن …
ڕۆژی سێشەممە 14.12.2021 دادگایەکی دانیمارکی بەتاوانی پێشێل کردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ڕژێمی سوریا ،کۆمپانیەک بەتاوانی دابین کردنی سوتەمەنی بۆ هێزی ئاسمانی روسیا لە سوریا سزادرا
ئەمەو دادگایی دانیمارکی گروپی کۆمپانیاکانی دایک بەبڕی 4,6 ملیۆن یۆرۆ سزادرا ،هەروەها بەڕێوەبەری جێبجێکاری کۆمپانیایی نەوتی دانیمارکی بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ سزدرا

دادگای ئۆدنێس لە ناوەڕاستی دانیمارک دان پانکیرینگ و گروپی کۆمپانیایی دایک و بانکی هۆڵدینی بە فرۆشتنی بڕی 12000 تەن سوتەمەنی لە نێوان ساڵانی 2015 و 2017 بە دوو کۆمپانیای ڕووسی تۆمەتبار کرد. دواتر گەورەترین بڕی سووتەمەنی بەبەهای نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ گەیەنرایە سوریا و لەوێ بۆ دابینکردنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیا لەو وڵاتە بەکارهاتوون
لەکاتێکدا ئەو دوو کۆمپانیا دانیمارکییە بە کۆی گشتی 34 ملیۆن کرۆن (4.6 ملیۆن یۆرۆ) سزادراون ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی هۆڵدینگ کیڵد دیمانت کە بەبێ هیچ لێدوانێک دادگاکەی جێهێشت بە چوار ساڵ زیندانی ڕاگیراو سزا درا

لەودادگایە تایبەتەدا بەتۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەوروپا لەسەر سوریا، داواکاری گشتی داوای دوو ساڵ زیندانی کردووە، و بەڕێوەبەری گروپەکەش بە 400 ملیۆن کرۆن سزادراوە

یاقوب سکود ڕاسموسن، پارێزەری کۆمپانیایی دان پانکەرینگ، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ،کە پارێزەرانی بەرگری “هێشتا بڕیاریان نەداوە کە تانە لەسەر بڕیارەکە بدەن
لەوەڵامی ئاژانسی فرانس پرێس ، داواکاری گشتی ئاندەرس ریچندۆرف ڕایگەیاند کە ئەو سزایانەزۆر ی باشە ،بەکاتێکی “مێژوویی” وەسفی کرد،و وتی : “سووتەمەنییەکان بۆ سوریا ڕەوانەکراوە و بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ فڕۆکە ڕوسیەکان ،وبە قازانجی سەرۆکی ڕژێمی ئەسەد فرۆکەکان بەکارهاتوون ئەمە زۆر مەترسیدارە ،لەبەر ئەوە حوکمێکی مێژووییە
سەبارەت بە دان پانکەرینگ، دادگا پێیوابوو کە ئەو 33 گەیاندنەکەی لە سەرەتای ئەم ماوەیەوە زانیبووی کەواتە، بە دڵنیاییەوە، تەواوی بڕیارەکە پەسندە.

جێی ئاماژەیە لە کانوونی یەکەمی 2011ەوە، یەکێتی ئەوروپا سزاکانی بەسەر ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریادا سەپاند، کە ساڵانە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت

سزاکان بریتین لە ئابڵوقەی نەوت و سڕکردنی سەرمایەکانی بانکی ناوەندی سوریا لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی ئاژانسی هاوکاری دادوەریی یەکێتی ئەوروپا، تا ئێستا هیچ دۆسیەیەکی هاوشێوە نەخراوەتە بەردەم دادگاکانی وڵاتانی ئەندام بۆ پێشێلکردنی ئابڵوقەکان دژ بەرژێمی سوریا
سەرچاوە:-
DWARABIC

___

بەریتانیا : تیپێکی تۆپی پێی سەربە بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری یادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملووی کرد

nusar1

شاژنی بەریتانیا خەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیای بەخشییە پزیشکێکی عێراقی

KDC
KDC

FREE
VIEW