KDC

برووسکەی پیرۆزبایی پارتی ئازادی کوردستان

نوێنەرایەتی ئەوروپای پارتی ئازادی کوردستان، بە بۆنەی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندەکە دەکەن و هیواخوازن، کە ناوەندەکە ببێتە چەترێکی کوردستانی بۆ هەموو کورددانی دەرەوە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی دۆزی رەوای کورد.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکەمی ناوەندی ڕەوەندی کورد کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەڕێووەچوو، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین…هیوادارین ناوەندی ڕەوەندی کوردی ببێتە چەترێکی کوردستانی بۆ هەمووکوردانی دەرەوەو بە ئاراستەی خزمەتی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان هەنگاوەکانی هەڵبگرێتەوە و، بەهەق بتوانێ نوێنەرایەتی نەتەوەیی کورد بکا دوور لە لایەنداریی و ئینتیمای حیزبی و پارچەگەرایی..
هەروەها ناوەندی ڕەوەندی کوردی بۆ یەکخستن و یەکڕیزی ویەکگوتاری کورد تێبکۆشێ و بیروڕاکان و دەنگ و ڕەنگ و جیاوازییە سیاسییەکان پێکەوە کۆبکاتەوە.
لەکۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارە داواکارین کەموکورتییەکان کۆتاییان پێبهێندرێن بۆ باشتر ڕێکخستنی ڕەوەندی کوردی و بەرەوپێشچوونی.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
نوێنەرایەتی ئورووپای
25ی سەرماوەزی ساڵی 2721ی کوردی
16ی دێسەمبەری زایینی ساڵی 2021ی زایینی

___

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC

ئۆکرانیا ،وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا دوایین گۆرانکاریەکان

nusar1

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1
KDC

FREE
VIEW