KDC

پەیامی پیرۆزبایی عەلی عەبدولڕەحمان رەسوڵ

بە بۆنەی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هەولێر، عەلی عەبدولڕەحمان رەسوڵ پەیامی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ناوەندەکە دەکات و بوونیان بە هیوا و ئومێدی زۆر و سامانێکی گرینگی نەتەوەیی ناو دەبات، هاوکات هیوادارە رۆڵی گەورە ببینن بۆ پشتگیری و پشتیوانی مافە رەواکانی گەلەکەمان.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێزان ئەندامانی دەستەی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی

سڵاو و احترام

تەمەننای سەرکەوتن و کاری باشتان بۆ دەخوازم.

پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی کە لە رۆژانی ٤ و ٥ی دیسیمبەری٢٠٢١ لە هەولێری پایتەختی کوردستان بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رابەر و مەرجەعی کوردستان بەڕیوە چوو.

پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕیزان سەرۆک و ئەندامانی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی دەکەم.

هیوا و ئومیدی زۆرمان پێتانە و چاوەڕوانی شتی گەورەین لە ئێوەی مەزن، ئێوە سامانێکی گەورەی نەتەوەیین، هیوادارین بە یەکخستنەوەتان رۆڵی گەورە ببینن بۆ پشتگیری و پشتیوانی مافە رەواکانی گەلەکەمان.

وێڕای پیرۆزبایی گەرممان ئەو پێشنیارانە بۆ کاری داهاتووی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی دەخەمە بەردەم بەڕێزتان.

یەکەم: خۆ رێکخستنەوەتان و بە دڵ و بیرێکی فراوان باوەش بۆ هەمووان بکەنەوە و زۆرترین ئەقڵ لە دەووری خۆتان کۆبکەنەوە و، چی بکرێت بۆ پشتیوانی گەلەکەتان درێغی مەکەن، ئەرک و ئامانجێکی مەزنتان پێسپێردراوە.

دووەم: وەک دەستپێکێکی جوان بۆ کارەکانتان، کتیبێک بە چاپ بگەیەنن لە بابەتی ئەنجامدانی کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی و، ئاماژە بە ئامادەبووان و ووتاری سەرۆک بارزانی و هەموو ئەو ووتارانە بدەن، کە لە کۆنگرەکەتان خویندرایەوە و ئەنجامدران.

لەکتیبەکەتاندا ئاماژە بە دەستکەوت و ئامانج و کارنامەی دەستەی باڵای کۆنفیدراسیۆن بدەن و، وێنە و ناوی ئەندامانی کۆنفیدراسیۆن دابنێن، وە بۆ داهاتووشتان کار و چالاکییە ئەنجامدراوەکانتان بە دۆکیۆمێنت بکەن بۆ نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان.

سێیەم: لە رێگەی ئێوەی بەڕێز دەستەی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردی ئەم پێشنیارەمان بە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بگەیەنن، کە ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ئارەزووی هەموو کوردێکی دڵسۆزە بە رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، کە لە رێکەوتی٢٥ی ٩ی ٢٠١٧، ریفراندۆممان ئەنجامدا و گەلی کوردستان سەرکەوت و، ئیستا تاپۆی سەربەخۆیی لە دەستی کورد دایە، داوا دەکەم (( دامەزراوەیەک، یان کۆمیتەیەکی باڵای ریفراندۆم )) لە کوردستان بکرێتەوە و، ئەو کۆمیتەیە درێژە بە ئامانجەکانی ریفراندۆم بدات، نابێ ریفراندۆم خامۆش ببێت.

علی عبدالرحمن رسول

٢٦ی سەرماوەز ٢٧٢١

١٧ی دیسێمبەری ٢٠٢١

کوردستان/ هەولێر/ سۆران

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا بڕوانامە بە خوێندکاران دەبەخشن

nusar1

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوە دەدا

KDC

سبەی یۆرۆی2020ە

KDC
KDC

FREE
VIEW