KDC

ئاماری لافاوەکەی هەولێر

پارێزگاری هەولێر گوتی لافاوی گەورە لەناوچەکانی کوردستانی عێراق زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە کە 20 ملیار بۆ 21 ملیار دینار خەمڵێنراوە و بەلایەنی کەمەوە 12کەس مردوون

ئومێد خۆشناو لەکۆنگرەیه کی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەهۆی لافاوه وه 2509 ماڵ و 867 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووەوە ئاماژەی بەوەدا کەزیانەکان بە20 ملیار دینار خەمڵێنراوە

وتیشی: دوو هەزار و 509 خانوو لافاویان لێکەوتووەتەوە و ناوەڕۆکەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و 402 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و 867 ئۆتۆمبێلیش کە هەندێکیان حکومین و لەگەڵ 153 دوکان زیانیان پێگەیشتووە

لافاوەکە 15 گوند و ناحیەی لێکەوتووەتەوە و بووە هۆی مردنی 12 کەس کە تا ئێستا دووانیان نەدۆزراوەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار
خۆشناو، وتیشی: گوندەکانی بێستانە و کاردز بە سەختی زیانیان پێگەیشتووە و ڕووبەڕووی مەترسییەکی بەردەوام بوونەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمە تایبەتمەندەکانی پارێزگاکە ڕەوانە کراون

پارێزگاری هەولێر داوای لەحکومەتی عێراق کرد کە ” تەرخانکردن لەبودجەی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی هەولێر بکات،

___

شاندی ناوەندی سویسرا سەردانی بەرپرسی دەستەی چاودێری و بەدواداچونی پارتی دەکەن

nusar1

ئیسپانیا:باندەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ ،بەکوشتنی کۆچبەرانی میلیا تاوانبار دەکات

nusar1

دوای ژێر ئاوکەوتنی کەشتی مۆسکۆڤا ،لەدەریای ڕەشەوە هەڕەشەی دروست بۆ سەر ئۆکرانیا هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW