KDC

دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوی وشکبوو

بە هۆی وشکەساڵییەوە دەریاچەیەکی باکوری کوردستان بە تەواوەتی وشکبووە و بەهۆیەوە باڵندەکان بە تایبەتی فلامینگۆکان کۆچیانکردووە و ئەو ناوچەیان جێهێشتووە.

دەریاچەی ئاکگۆل لە نزیک شارۆچکەی ئۆزئاڵپی شاری وان کە رووبەرەکەی 407 هێکتاربوو، ئەمساڵ بە هۆی کەمی باران بارین و وشکەساڵییەوە، وشک بووە.

دەریاچەی ئاکگۆل، کە 30 کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە و سەرچاوەی ئاوەکەی لە بەفر و بارانەوە دێت و درێژایی کەناراوەکانی نۆ کیلۆمەترە، ئەمساڵ وشکەساڵی بە نەرێنی کاریتێکردووە.

ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کۆچکردن ئەو دەریاچەیە میواندارێتی ھەزاران باڵندە لە دەیان جۆری جیاوازی دەکرد، کەچی ئەمساڵ ئەم ساڵ سیمای بە تەواوەتی گۆڕاوە.

پرۆفیسۆر دکتۆر لوقمان ئاسڵان بەڕێوەبەری ناوەندی پاراستن و بایەخ پێدانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان لە زانکۆی یوزنجی یڵ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی بەوە کرد: “ئەو وشکبوونەی کە لە دوایین رۆژەکانی وەرزی بەھاردا لە دەریاچەکە دەستیپێکرد، جێگەی سەرسوڕمان بوو”.

راشیگەیاندوە: “لە راستیدا ئێمە وا چاوەڕوانبووین کە ئاوی دەریاچەکە لە مانگەکانی تەمووز و ئاب کەمببێتەوە، بەڵام وشکبوونەوەکە زۆر زوو روویدا. ئەمەش بەشێوەیەکی زۆر جیددی کاریگەری لەسەر ژیانی باڵندە کێوییەکان دەبێت. لە رۆژانی داھاتوودا و بەتایبەتی لە مانگی ئابدا ئەو وشکبوونەوە زیاددەکات. ئەمەش ئەنجامی نەرێنی لەسەر باڵندەکان و ژیانی کێوی دەبێت”.

لەلای خۆیەوە، نەجمەددین یاڵن موختاری گەڕەکی باغریئاچکی قەراغی دەریاچەکە رایگەیاندوە: “چەندین ساڵە وشکبوونەوەیەکی وامان نەبینیوە. ئەو کانییانەی کە ساڵانێکە ئاوی لێدێت ئەم ساڵ وشکبوونەوە. ئێرە شوێنی نیشتنەوەی فلامینگۆکان بوو. چەندین جۆری باڵندە دەھاتە ئێرە. ئێرە بەھەشتی باڵندەکانە، مەخابن بەھۆی وشکەساڵییەوە باڵندەکان کۆچیانکرد. دەریاچەکە بە تەواوەتی وشکبوو”.

___

گۆلی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دابەزیوە

KDC

هۆڵەندا: پرسنامەیەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ خاتوو چیمەن نەقشبەندی

nusar1

ئیسرائیل هەڕەشە لە کۆمارى ئیسلامى دەکات!!!

KDC
KDC

FREE
VIEW