KDC

گۆڕینی پڕۆگرامی خوێندنی سێکس لە قوتابخانەکانی سوید


لە ساڵی داهاتووەوە قوتابخانەکانی سوید پڕۆگرامێکی نوێی پەروەردەی سێکس لە ناوی “سێکس و پێکەوە ژیان” بۆ “سێکس” دەگۆڕێت.
ئەو ڕێبازە نوێیە، جەخت لەسەر پێویستی ڕەزامەندی هەردوو لایەنی پەیوەندی سێکسی دەکاتەوە، ئەمڕۆ ئینگرید ئیسگورد، ئەندامی ئەنجومەنی خوێندنگاکان بە ڕادیۆی سویدی راگەیاند، پڕۆگرامە نوێیەکە کوالیتی پەروەردەی سێکس لە قوتابخانەکاندا زیاد دەکات.
ژمارەیەک لە خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە پێشکەوتنی پڕۆگرامی خوێندنی سێکسی، سەجاد دەلکی پۆلی نۆیەمە و بە ڕادیۆی سویدی گوت، پێی باشە قووڵتر بڕۆن، ئەو بابەتە بۆ ئەوان وەک خوێندکاران زۆر گرینگە.

موا پێرشۆن، ئەویش خوێندکارە و دەڵێ، ئەوان باوەڕیان وایە کە لە ئێستادا بایەخێکی زۆر کەم بە پەروەردەی سێکس دەدرێت، زۆرێک لە قوتابیەکان دەڵێن کە بابەتی سێکس لە پڕۆگرامەکانی قوتابخانەیاندا کەمە.
حکومەت بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکانی سوید بە رۆشنبیری و کەلتوری سێکسی دەوڵەمەند بکات، بەڕای حکومەت، منداڵ و گەنج دەبێت وێنەیەکی گونجاو و باشیان لەسەر سێکس هەبێت، ئەوەش لە رێی قوتابخانەوە، نەک پۆڕنۆگرافی، هاوکات حکومەت بەدوای ئەوەدایە کە مەعریفەی سێکسی لای تاکی سویدی هەر لە منداڵییەوە درووست بکات.
بەم دواییانە هۆشداری زۆر دراوە کە گەنجان لە ڕێگەی پۆڕنۆگرافییەوە پەروەردەی سێکسی وەردەگرن، بەو پێیەی پەروەردەی سێکسی لە زۆربەی قوتابخانەکاندا کۆن بووە و جیاوازییەکی زۆری هەیە لە نێوان بەشە جیاوازەکانی وڵاتدا

هاوکات بە لای ئەوەوە، دابینکردنی ئەو جۆرە زانیاریانە لە سەرچاوە زانستییە باوەڕپێکراوەکانیەوە زۆر باشترە لەوەی لە ڕێگەی کتێبی زەرد، یا هاوڕێ، یان تەنانەت لە ئینتەرنێت و سەرچاوەکانییەوە بزانرێت، کە زۆرجار هەڵەن.
سوزان دەشڵێ، فێرکردنی ئەو زانیاریانە دەرفەتێکە بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاری هەڵە، دابینکردنی پڕۆفایلی ڕاستی سێکس و دوورکەوتنەوە لەو وەهمانەی کە لە لایەن فیلمە پۆڕنۆگرافییەکانەوە پێشکەش کراون، هەروەها هەرزەکاران فێری دانانی سنووری جێندەر دەبن و هەموو لە قوتابخانە و ژیاندا بە گشتی کۆنتڕۆڵ دەکرێن

___

nusar1

بەبەشداری نوێنەرانی پارت و لایەنە حکومییەکانی سوید سمینارێک لەسەر کیمیابارانی هەڵبجە ڕێکخرا

nusar1

دادگای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی گەندەڵی لە كوردستان دروست دەكرێ

KDC
KDC

FREE
VIEW