KDC

ئولیانۆڤ: من سەرسامم بە گومانە ڕۆژئاواییەکان لە “جدییەتی” ی ئێران بۆ دانوستان

باڵیۆزی ڕووسیا لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤیەننا، میخائیل ئولیانۆڤ، ڕۆژی سێشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە پێویستە جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بکرێت لە دانوستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ ئێران لە ڤیەننا

یۆلیانۆڤ وتی کە “سەرسام بوو بە گومانەکانی ڕۆژئاوا” لە جدییەتی شاندی دانوستانکاری ئێران و ئاماژەی بەوەدا کە “ئەم دانوستانانە ئاسانن و بەرەو پێش دەچن” بەبێ ئەوەی خاڵەکانی پێشکەوتن ڕوون بکاتەوە

ئولیانۆڤ کە ڕۆڵی نێوەندێکی نافەرمی نێوان تاران و واشنتۆن دەبینێت، بەجیا لەگەڵ شاندی ئێرانی و دواتر ئەمریکییەکان کۆ دەبیتەوە

ئەمە لە کاتێکدا دێت کە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور دەگاتە ڤییەنا، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کۆریای باشوور، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پارەی بلۆکراوەکانی ئێران لە سیئۆل

سەرچاوەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ڕێکخەری ئەورووپی وتووێژەکان ئینریک مۆرا سبەی لەگەڵ شاندی کۆریای باشوور کۆدەبێتەوە و شاندەکە بە بانگهێشتی فەرمی ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ گفتوگۆکان

یولیانۆڤ ڕاگەیاند کە لە پەراوێزی دانوستانەکانی ڕێکەوتنی ناوەکیدا لەگەڵ شاندی کۆریای باشووردا کۆدەبێتەوە

بەشداربووانی دانوستانە ناوکیەکان ڕۆژی سێشەممە لە ڤیەننا کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لەسەر بوژاندنەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، دوای پشووی چەند ڕۆژێک بەهۆی پشووی ڕۆژی سەری ساڵەوە
سەرچاوە للحدث

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1

کۆمپانیای نۆکیا ڕوسیا بەجێدەهێڵێت

nusar1

کازمی لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە دوا قسە دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW