KDC

بە هۆی بەفرێکی زۆرەوە رێگای چەندین گوندی کوردستان داخراون

لە دوو پارێزگای باکوورى کوردستان، بە هۆی خراپی کەشوهەوا و بەفرەوە، رێگای 296 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.

شارەوانی وان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە بە هۆی بەفرەوە، رێگای 287 ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە و، تیمەکانی شارەوانی ماوەی سێ رۆژە لە هەوڵی کردنەوەی رێگاکاندان.

بە هەمان شێوە لە پارێزگای بەدلیس، بەفر رێگای چەند گوندێکی داخستووە، بەڕێوبەری خزمەتگوزارییەکانی رێگاوبانی شارەکە، ئومیت کورتکان، بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، کە تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی کردنەوەی رێگای 9 گونددان، کە بە هۆی بەفرەوە داخراون.

هەروەها تیمەکانی شارەوانی، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکاندا، بەفری سەر شەقامکان رادەماڵن، تا ئاستەنگ بۆ کار و ژیانی هاووڵاتییان درووست نەبێت.

___

پرۆفایلی کلیان میپاپێ

nusar1

کەرنەڤاڵی سانت مارتن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

KDC

لێکۆڵینەوەیەک :ئەڵمانەکان ترسیان لە پەنابەران هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW