KDC

ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری نوێ دەخاتەوە

کۆمپانیایەکى ئەمەریکى لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کۆرۆنا بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە و جۆری نوێ بخاتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای مکینزی، کە کۆمپانیایەکی راوێژکاری بەڕێوەبردنە لە ئەمەریکا هاتووە، کە ڤایرۆسی کوڕۆنا بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر دەتوانێت خۆی دروستبکاتەوە و، جۆری نوێ بخاتەوە.

کارستان سی کۆنین، پڕۆفیسۆری بەشی پەتاناسی لە بەشی تەندروستی گشتی زانکۆی بە ناوبانگی هارڤاردی ئەمەریکا، دەڵێ، هەموو جارێک وا بیردەکەینەوە شتەکان باشتر دەبن، پاشان جۆرێکی دیکە دێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاتر نەخۆشی توشبووی بە ئۆمیکرۆن هەیە، نزیکەی ملیۆن و نیوێک خەڵک تەنیا لە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو توشبوون، ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە جیهاندا.

دکتۆر دەیڤد ئارۆنۆف، پسپۆڕی پزیشکی لە زانکۆی ئیندیانا، دەڵێت ئەم نەخۆشییە وەکو لێخوڕینی ئوتۆمبیلێک وایە لە کەشوهەوایەکی خراپدا، هەرچەندە ئوتۆمبیلەکەمان باشترین لایتی پێشەوەی هەبێت، هێشتا ناتوانین لە نێو تەمەکەدا ببینن، بەواتایەکی دیکە، لە راستیدا نازانین ئایا جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسەکە دەکرێت پشێویەکی زۆر بخاتەوە، یاخود نا.

دکتۆر لوسی ماکبراید، پزیشک لە واشنتۆنی پایتەخت، ئاماژەی بەوەداوە، خەڵکی هێواش هێواش دەرک بەوەدەکەن، کە دەبێت فێربن لەگەڵیدا بژین، چونکە ڤایرۆسەکە ناڕوات و، رەنگە وەکو نەخۆشییە بەربڵاوەکانی دیکەی هاوشێوەی هەڵامەت، هەمیشە بمێنێت و ناچاربین ساڵانە ڤاکسین وەربگرین تا خۆمانی لێبپارێزین.

کریستین رونیان، مامۆستای بەشی پزیشکی خێزانی و تەندروستی کۆمەڵگا، لە زانکۆی ماساچوسێتس، پێشبینی دە

___

نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە دەکات

KDC

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

KDC

کرێملێن :بوونی هێزەکانی ناتۆ لەئۆکرانیا بەشێوەیەکی فراوان ،گەیشتۆتە ڕادەیەک چیتر ناتوانین بێدەنگ بین

nusar1
KDC

FREE
VIEW