KDC

نەمسا ڤاکسینی کۆرۆنا بە ناچاری دەسەپێنێت ئەڵمانیاش کار بۆ سەپاندنی دەکات

نەمسا بڕیاری داوە کە کوتانی ناچاری کۆرۆنا بەسەر هەموو دانیشتوانی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بسەپێنێت، ئەم یاسای مشتومڕە بە زۆرینە و دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆ پەسەند کرا، یاساکە سزای توند بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنێت کە ڤاکسین ڕەتبکاتەو

وەزیری تەندروستی نەمسا، وۆڵفگانگ موکستین، رایگەیاند، بەم شێوەیە دەتوانن لە داهاتوودا پەنا نەبەنە بەر کەرەنتینی گشتی، هاوکات جەختیشیکردەوە کە تەنیا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گۆڕاوە نوێیەکەی ئۆمیکرۆن نییە، بەڵکو سەبارەت بە هەموو گۆڕانکارییەکانی داهاتووە.

یاساکە مشتومڕی بەرفراوانی لەو وڵاتەدا لێکەوتەوە، دەنگدانەکەی پەرلەمان هاوکات بوو له گەڵ ناڕەزاییەکانی ڤییەنای پایتەخت، زۆرینەیەکی سیاسی فراوانی نێو پەرلەمان پشتگیری یاساکەیان کرد، کە بە 137 دەنگ بە 33 دەنگی دژ پەسەندکرا، تەنیا پارتی ئازادی پۆپۆلیستی دژی یاساکە بوو.

تا ڕۆژی چوارشەممە، لەسەدا 72ی نەمساییەکان بە تەواوی ڤاکسین وەردەگرن، ئەوانی دیکە ڤاکسینەکە بەر لە 4ی شوبات وەربگرن بۆ ئەوەی یاساکە نەشکێنن، بەڵام پۆلیس لە نێوەڕاستی مانگی ئازارەوە دەست بە گەڕان دەکات.

ئەڵمانیاش باس لە پرسی سەپاندنی ڤاکسین دەکات، سەرۆکوەزیران، ئۆلاف شولتز و زۆرێک لە سیاسەتمەداران، پشتگیری ئەمە دەکەن، سەرۆکی فیدڕاڵی فرانک واڵتەر ستینمایەر، داوای گفتوگۆیەکی قووڵ دەکات.

___

رەوشی کۆرۆنا لە رۆژئاوا مەترسیدارە

KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

مەترسییەکانی کەم خەوی

KDC
KDC

FREE
VIEW