KDC

فایزەر: ڤاکسینێکی نوێی دژ بە شێوە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە گەشەپێداندایە

کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتیک، ڕایانگەیاند، دەستیان کردووە بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینێکی نوێی تایبەتی دژ بە شێوە گۆڕاوەکانی کۆڤید 19 ئۆمیکرۆن.

کاثرین جێنسن، سەرۆکی توێژینەوەی ڤاکسین و گەشەپێدانی فایزەر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا توێژینەوە و داتاکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن، کە ژەمە سێیەمی چالاک لە ڤاکسینەکان بەردەوامن لە دابینکردنی ئاستێکی بەرزی پاراستن، لە دژی توندبوونی نەخۆشییەکە لەگەڵ شێوە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن، ئەوان هەستیانکرد کە لە کاتی کەم بوونەوەی بەرگریی بۆ ماوەیەکی درێژ، هەبوونی دوو ژەمی چالاک بۆ ئەم شێوە گۆڕاوەی ئۆمیکرۆن لەبار نییە و، شێوە نوێی دیکەیش پێویستی بە ڤاکسینێکی چالاکتر هەیە.

کۆپانیای فایزەر، ڕوونیکردەوە، کە سیستمی ڤاکسینی دوو ژەمی بنەڕەتی، لەوانەیە بەس نەبێت بۆ پاراستن لە دژی ئۆمیکرۆن، ئەو پاراستنەی کە دابینی دەکات و ڕێگە لە نەخۆشەکان دەگرێت پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبێت و، مردن کەم بکاتەوە.

بە گوێرەی ئامارێک، کە سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە 350.35 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، هاوکات کۆی گیان لە دەستدان بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە، گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 945 هەزار و 623 کەس.

تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەدا تۆمارکراوە، لەو کاتەوەی کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون لە مانگی کانونی یەکەمی 2019 لە چین تۆمارکرا.

سۆران حەسەن

___

هۆڵەندا کەرەنتینەی تەواوی ڕاگەیاند

KDC

چۆنییەتی چارەسەکردنی وشکی چاو

KDC

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

KDC
KDC

FREE
VIEW