KDC

٭بیرتەکەم٭

کێ هێندەی من
تامەزرۆی وێنەیەکە
نیگا و خەندەی میهرەبانیت ببینێ ؟
ئاخر کێ شاری لە لا چۆڵەوانییە و
بە دڵیش هەر لەگەڵ تۆ ڕێ دەکا ؟!
نازانم تۆ کەی هاتووی
تا ڕۆیشتبی … !؟
خۆ بە خۆم دەڵێم
ناکرێ هەموو فڕینێک جێهێشتن بێ
نا نا هەرگیز هەموو تەنها ڕێ بڕینێ
ناوی تەنیایی نییە
کوا ئینسان بە تەنها دەژی
ئەوە نییە لەگەڵ یادی تۆ ڕاهاتووم
مادام هەناسە دەدەم
تۆ هەروای لەبەرچاوم
نازانم خۆم کێم
بەڵام دەزانم
زوو زوو
لە خەیاڵەوە
نامەیەکم پێ دەگات
نووسراوە “بیرتەکەم” … !

سەروەت تۆفیق

___

ئەڵمانیا: ناوەندێکی تەندرووستی بە مەبەستی پێشبینی و رێگریکردن لە پەتا جیهانییەکان دادەمەزرێنێت

KDC

زۆرخواردنی ئەم بابەتە بۆ منداڵەکانتان مەترسیدارە

KDC

شۆڕشێکی نوێ لە ریال مەدرید

KDC
KDC

FREE
VIEW