KDC

ئەو خۆراکانەی نابێت لەگەڵ گۆشتدا بخورێن

پزیشکێکی پسپۆڕی بواری کوێرە ڕژێنەکان لەڕوسیا ئەو خۆراکانەی دەستنیشانکردوە کە نابێت لەگەڵ خواردنی گۆشتدا بخورێت، بەوپێیەی وادەکات خواردنەکە سود بەجەستە نەگەیەنێت.

تاتیانا پۆشارۆڤا پزیشکی پسپۆڕی بواری کوێرەگڵاندەکان بەئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی وتووە، نابێت گۆشت‌و بەرهەمەکانی سپیایی بەیەکەوە بخورێن، لەبەرئەوەی ئەو کالیسیۆمەی لەناو شیرو ماست‌و پەنیردایە بەڕێژەی لە50% بۆ 60% ڕێگە لەمژینی ئاسن دەگرێت، کە ئەوەش زۆر گرنگە و دەبێت لەبابەتی شیرپێدانی منداڵان‌و ئافرەتانی دووگیان‌و ئەو نەخۆشانەی بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنن، لەبەرچاو بگیرێت.

لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی ئەو خانمە پزیشکە، باشترە گۆشت لەگەڵ کوپێک شەربەتی مزرەمەنییەکان یان ئاودا بخورێت، هەروەک چۆن چا یان قاوە بەهۆی بوونی پۆلیڤینۆل تێیاندا، مژینی ئاسنی لەلایەن جەستەوە کەمدەکەنەوە.

پۆشارۆڤا هەروەک وتویەتی: لەپاڵ ئەوەدا، گۆشت لەکاتی خواردنی لەگەڵ خواردنە نیشاستەییەکانی وەک نان، پەتاتە، گەنمەشامی‌و مەعکەرۆنی، خراپتر هەرس دەبێت، باسی لەوەشکردووە، هەرچەندە ئەوە تێکەڵەیەکی گونجاوە، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان زیادبکەن لێی دووربکەونەوە، واباشتریشە ئەوانەی بەدەست زیادبوونی کێشی جەستەوە دەناڵێنن گۆشت لەگەڵ گیاو سەوزەکاندا بخۆن.

___

یۆڤانتۆس بە مەرج دەستبەرداری رۆناڵدۆ دەبێت

KDC

ناسا یەکەم بەردی هەسارەی مەریخ دێنێتە سەر زەوی

KDC

فایزەر: ڤاکسینێکی نوێی دژ بە شێوە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا لە گەشەپێداندایە

KDC
KDC

FREE
VIEW