KDC

سەرسام مەبە..!


کە پێم گوتی خۆشمدەوێی
دەزانم تائیستا
ژنێکی وك من بوێرت نەدیوە
لە حزوری پیاوێکی ڕەش
جە سورانە لە دەرگای دڵی با
بڵێ.. خۆشمدەوێی
ساکای..!!
واتزانی ژنە سەماکەرەکانە
پەرێشانە
بۆ ماچو دەست لە ملانێك
نەتگوت
با هەڵوەستەیەك بکەم
بزانم ئەم هەستە کامیانە
ڕاستگۆییە یا درۆکانی زەمانە
تۆ ڕانەمایت..!
هەنگاوێ بەرەو دوا نەکشایت
تابزانی
لەم نیشتیمانە هەردەم بێنازە
چ کارەساتێ ڕوویداوە..!؟
ئەم عەشقە جوانو بێگەردە
لە کام ئازار تك تك چۆڕە..؟
ئازارێکە..!
بە چەخماخەی عشق
کڵپەی سەندووە
یالەو هەستانەیە
لە سوچی زیندانا ماون
دڵیان لە لێدان نەکەوتوە
بۆ بە مردوو ئەژمێر دەکرێن..؟
خۆ تۆش..!
کڵپەی ئەو ئاگرەیت
لە ناخی مندا گڕدەسێنێ
ڕاماوم
لە نامۆی ئەم دنیایە
کە تۆش نەتوانی بمناسی
زۆر گەڕاوم بە شوێن تۆدا
زامەکانم..!
تەنها ژانی تۆدەکاتە هەتوان
بۆ ساڕێژکردنەوەی برینەکان
کەچی تۆ هێندە ڕاماویت
دەڵێی یەکەم ژنیت
کە پێمدەڵێیت خۆشمدەوێی
دەترسم
تۆش هەر نەتتوانی بمناسیتەوە
خۆشەویستییت
ئارام بەخشە بۆ دڵی من
نەك ماچمکەی
لە چاوتروکانا ونبی
من بەبێ ئەوەی بتبینم
هەموڕۆژێ
وەک چڵە ڕێحانەکەی
ژێر چەنەی دایکم بۆنت دەکەم
ئەی هاوڕێ ڕەنگ بیلاللێکەم

هەستی من بۆ جوانی کۆڵنەدانی بیلال بۆ ئەشقی خوا. شۆڕشێکی وابو تا دوا هەناسەی
لە ژێر ئەشکەنجە. فەرموی لا الە اللە
ئای من دوای چ سەرابێکی ئیمانی. کەوتوم

پەری عەبدە

___

گەلە دارستانێ

KDC

بەکتریای گەدە چییە؟

KDC

لەسەر ناڕەزایەتی دەستگیکردنی چالاکوانێک، تورکیا بانگهێشتی نوێنەرانی 10 وڵات دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW