KDC

گاریگەری تەلەفیزۆن لەسەر مرۆڤ


تەلەفیزۆن بەیەکێک لە ھۆکارەکانی ڕاگەیاندن دەژمێرێت کاریگەری لەسەر کەسایەتی بینەر ھەیە کە بەجۆرێک ٸەو بابەت و دیمەنانەی بەر چاو و گوێی بینەر دەکەوێت لەبەشی یادەوەری بۆ ماوەیەکی درێژ و درەنگ لەبیری دەچێتەوە چونکە زۆربەی ھەستەوەرەکانی مرۆڤ بەشدار دەبن لەوەرگرتنی دیمەنەکان.ـ
توێژینەوەیەکی نوێ لەزانکۆی کۆڵیدج ٸاماژە بەوە دەکات کەسەیر کردنی تەلەفیزۆن بەشێوەی ڕۆژانە بۆ ماوەیی سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەبێتە ھۆی شڵەژانی یادەوەری لەلای کەسانی پێگەشتوو
ٸەو کەسانەی کە سێ کاتژمێر سەیری تەلەفیزۆن دەکەن توانایی بیرکەوتنەوەی قسە و گفتوگۆکانیان نیو ھێندەی ٸەو کەسانەیە کە بۆماوەی کەمتر سەیری تەلەفیزۆن دەکەن .ـ
یادەوەری مرۆڤ بەشێوەیەکی سروشتی لەگەڵ بەتەمەندا چوون لاواز دەبێت بەڵام ٸەم کردارە بەشێوەیەکی خێراتر لەلای ٸەو کەسانە ڕوو دەدات کە بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەفیزۆن دەکەن
تۆێژینەوەکە بەو ٸەنجامە گەشتووە کە ٸەوکەسانەی سێ کاتژمێر سەیری تەلەفیزۆن دەکەن لەسەر ٸاستی توانای بیرکەوتنەوەی قسە و گفتوگۆ دووچاری شڵەژان و شێوان دەبن بەڕێژەی لە سەدا %8 بۆ لەسەدا %10
دەبێت.ـ
ٸەمە جگە لەوەی سەیر کردنی تەلەفیزۆن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێ ڕیگری لەٸەنجامدانی ٸەو کردارانەی کە دەبنە ھۆی چالاک کردنی یادەوەری وەک دورخستنەوەی مرۆڤ لە ٸەنجامدانی چالاکیە وەرزشیەکان و خوێندن
ژمارەیەک زانای زانکۆی مۆنتریالی کەنەدی ھەستاون بە توێژینەوەیەک لەسەر دوو ھەزار مناڵی کچ و کور لەسەر سەیر کردنی تەلەفیزۆن لە سێ کاتژمێر لەڕۆژێکدا لە ٸەنجامدا دەر کەوتوە کە دووچاری کێشەی دەربڕین و قسەکردن دەبنەوە ٸەمەش کێشە بۆ منداڵان دروست دەکات ھەربۆیە داوا لەدایک باوکان دەکات کە چاودێری کاتژمێرەکانی دانیشتنی مناڵەکانیان بەدیار تەلەفیزۆنەوە ھەروەھا دەبێت لە دوو کاتژمێر زیاتر نابێت سەیری تەلەفیزۆن بکەن دوریەکەشی لە سێ مەتر کەمتر نەبێت لە شاشەی تەلەفیزۆنەوە .ـ
علی جمال

___

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و چۆنیەتی خۆپارێزی

KDC

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت

KDC

یاریەکانی یۆرۆلیگ

KDC
KDC

FREE
VIEW