KDC

به‌رمیلێك نه‌وت 75 دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان، به‌رزبووه‌تەوه‌، بۆ یه‌ك به‌رمیلى نه‌وتى برێنتی خاو، گه‌یشته‌ 75.63 دۆلار،  ئه‌مه‌ گۆڕانكارییه‌كى كاریگه‌ره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا دروستبووه‌.

به‌پێى سه‌رچاوه‌ میدییاییه‌كان، نرخى نه‌وتى خاوى “تكساس” گه‌یشتووەته‌ 73.35 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى،  له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ رێژه‌ى2.4%  نرخى نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى زیادیكردووه‌.

وڵاتانى جیهان، چاوه‌ڕێى وڵاتانی “ئۆپیك پڵەس” و هاوپه‌یمانانى رووسیا ده‌كه‌ن،  كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووزى داهاتوو كۆببنه‌وه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.

توێژه‌رانى ئابووریش رایانگه‌یاند، وڵاتانى “ئۆپیك پڵەس”، ده‌بێت گه‌شه‌سه‌ندنى هێزى ئه‌مه‌ریكا و چین و وڵاتانى ئه‌وروپا له‌به‌رچاو بگرن، هه‌روه‌ها ژماره‌ى پێدانى ڤاكسین له‌ وڵاته‌كانیان زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى كۆرۆنا به‌زوویی تێپه‌ڕێنن، كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر ره‌وشى ئابوورى و نرخی نەوت .

پسپۆڕان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، له‌كاتى هه‌ڵگرتنى سزاكانى ئابوورى سه‌ر ئێران و رێككه‌وتنى “تاران و واشنتن”، ده‌بێته‌ هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ جیهاندا.

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوەلە دەلتا بەڵام نیشانەکانی سوکترن

KDC

سودەکانی هەرمێ

KDC

لەم حاڵەتانەدا گەرمکردنەوەی خواردن بە مایکرۆوەیڤ مەترسیدارە

KDC
KDC

FREE
VIEW