KDC

کورتەچیرۆك


نوسینی : لەتیف عومەر

بەشی سێهەم کۆتابەش

ئێوارە پایزیکی کەمێ تاریك لەگەڵ کزەیەکی خۆشی سەرمایا ، یەکە
یەکە مناڵانی حەوشە گەورەکە، فانۆزە چراکانیان هێنا ، هەر یەكە له بەر هەیوانەی خۆیان هەڵی ئەکرد بۆ ڕۆشنایی حوشەو بەرهەیوان و ژوورەکانیان .
هێدی ، هێدی تارمایی هات و چۆی دانیشتوانی حەوشەکە و سێبەری دارو درەختەکان دەچون بەناویەکاو تێکەڵ بەبیرکردنەوەو ئاڵۆزاو دەبون
بەڵێ کاتێ مناڵانی نێو ماڵەکانی ناو
حەوشەکە کۆدەبوینەوە ژمارەمان
دەبووە شەش کوڕو سێ کەنیشك
خۆمان ئامادە ئەکرد بۆ دەشتەکەی
ئەوبەری شەقامەکە بۆ یاری ئێسقان
دۆزینەوە زۆر جار یاری شەوانەمان
ئەوەبو ، دەبێت کەسێك ئێسقانەکە هەڵباتە تاریکییەوە پاشان هەمومان
دەچوین بۆ دۆزینەوەی ، بەڵێ ئێمە چاوەڕێ ئەوەبووین هەموان تەواو کۆبینەوە ، ئێستا هەموو ئامادە
بووین بۆ چوونە دەرەوە لەپڕ ژنێك کە یەکێ بوو لە کرێچی حەوشەکە
لە نێو تاریکی داڵانەکەوە بە هاوار
هاوار دەر پەڕییە ناو حوشەکەو قیژانی خەڵکینە بەساقەتان بم فریام
کەون کوڕەکەمیان ڕفاند دەستی بە دەسەمەوە بو، نەمزانی چیان لێهات
هاوارکورەکەیان بردم و ڕایان کرد تەنها ئەو کوڕە شك ئەبەم بۆ کوێیان
برد ؟
خێرا هەموو کرێچییەکانی تر لێی
کۆبوونەوە بە ئێمەشەوە دایکی مناڵەکە ( ناوی بەیزاد ) بوو هەر بە
بەیزا بانگیان ئەکرد.
٭٭ بەیزا گیان چۆن بردیان؟ بۆچی ؟
هەریەکە بە جۆرێك پرساریان لێ ئەکرد ، بەیزای هەژاریش هەر ئەوەندەی ئەزانی بڵێ نازانم هەر کە
گەشتمە ناو داڵانەکەوە گوێم لە هاژە
هاژو وتە ، وتێك بوو وام ئە زانی دەنگی مناڵانی ناوحەشەکەیە ، ئیتر
ئەوەندەم زانی هێزێک گەمارۆیان دام بەتوندی دەستیان گرتم ،هاوارم کرد کوڕەکەمیان لەدەستم کردەوە بردیان .
توخوا فریام کەون بۆ ؟ ئاخر بۆچی بردیان ؟
جنۆکە بوون دەرزی و سوژنیشم بۆ دەرهێنان هیچ سوودی نەبوو نا ، نا نەخێر دەرزیش نەیکوشتن .
٭٭٭٭

نوسینی : لەتیف عومەر

___

نەمسا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی سنورداردەکات

KDC

فێمینیزم؛ دونیابینییەکی ژنانە لە جیهانێکی پیاوانەدا

KDC

زۆر بوونی مووی نەخوازراو لە ئافرەتان

KDC
KDC

FREE
VIEW