KDC

ئەگەر دەتەوێت تەندروست باش بیت


‌ئەگەر دەتەوێت پێویستت بە دەرمان نەبێت
(خۆپاراستن لەچارە سەرکردن باشترە ):وەک دەڵێن
ئەوا پێویستە بزانی کەسودەکانی میوە چییە؟
ئەمرۆ بەکارهێنانی دژەئۆکسیدەکان دیاردەیەکە کە لە زیادبووندایە، چونکە گرنگە بۆ هێشتنەوەی تەندروستیەکی باش و دوور لە شێرپەنجە، وە سەلمێنراوە کە میوە چاکترین سەرچاوەیە بۆ ئەمە. چونکە دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینی سود بەخش کە باشن بۆ تەندروستی هزر و لەش.

تەنها یەک لەسەر سێی ئەمریکیەکان رۆژانە پێنج جار میوە دەخۆن، وە %٣٥ هەفتانە جارێک یان دوو جار میوە دەخۆن. ئەم رێژەیە زۆر کەمە چونکە میوە خۆراکی پێداویستی تێدایە بۆ جەستەیەکی بە‌هێز. بێگومان میوە بەخششێکی نایابی سروشتە چونکە چەندە بەسوودە هێندەش بەتامە. [دیارە کە لای خۆشمان هەمان بەزم هەیە! بەڵام لای ئێمە میوە زۆردەخورێت، بەڵام لە کاتی نەشیاودا کە پێدەچێت لەش زۆر سوودی لێنەبینێت]

هەرچەندە سوودەکانی میوە بۆ مرۆڤ نابژێردرێن، لێرەدا باسی هەندێ راستی دەکەین دەربارەی سوودی هەندێک میوە.

1_پرتەقاڵ/
یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامنین، بەگشتی پرتەقاڵ لە وەرزی سەرمادا زیاتر دەخورێت و لەشی مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت بەتایبەت ئەنفلۆنزا.

۱-پرتەقاڵ رێژەی لە %85 ئاوە، هاوکات بڕێکی باشیش پێکهاتەی ریشاڵی و کاربۆهێدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ لەش سوودێکی زۆری هەیە.

2-بەهۆی زۆری پێکهاتەی ڤیتامین سییەوە بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.

3-پرتەقاڵ تەندروستی جگەر دەپارێزێت و چالاکی دەکات.

4-یارمەتیدەرە بۆ لەش تا ئاسانتر ئاسن و خۆراکە بەسوودەکان هەڵبمژێت، هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و رێگانادات تووشی ئەنیمیا ببن.

5-پرتەقاڵ سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەش و دڵدا، بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین و کانزاوە لەلەشدا.

6-باشترین میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە گەدە تێردەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی ریشاڵی.

7-پرتەقاڵ میوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە رێژەی شەکر تێیدا کەمە.

8-خواردنی پرتەقاڵ کرداری هەرس چالاک دەکات

۲-سودەکانی مۆز 🍌🍌🍌🍌🍌

سوودی مۆز بۆ نەخۆشییەکان
مۆز یەکێکە لەو میوانەی بە رێژەیەكی زۆر دەخورێت، مۆز سێ جۆر شەکری لە خۆ گرتووە (سوکەرۆز، فرەکتۆز، گلوکۆز) هەروەها لەگەڵ فایبەر.
مۆز دەتوانێت زۆر بەخێرایی لە رێگەی ئەم شەکرانەوە وزەی پێویست ببەخشێت بە جەستە.
بە پێی راپۆرتێک کە لەلایەن دامەزراوەی (Everyday Health Tips)ەوە بڵاوکراوتەوە، مۆز لەپاڵ بەخشینی وزە دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ

چەندەها نەخۆشی و کێشەی تەندرووستی، لەوانە:

1- #پەستانی خوێن
مۆز رێژەیەکی زۆر لە کانزای پۆتاسیۆم و رێژەیەکی کەم لە خوێی لە خۆگرتووە، زۆری کانزای پۆتاسیۆم تایبەتمەندی کەمکردنەوەی فشاری خوێنی بە مۆز بەخشییوە، ئەمەش وا دەکات چانسی تووشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و جەڵدەی مێشک کەمتر بێتەوە.

2- #بەهێزکردنی مێشك
توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە مۆز خۆراکێکی زۆر باشە بۆ بەهێزکردنی توانای تەرکیزکردن لە رێگەی بەهێزکردن و ووریا کردنەوەی بیلبیلەکانی چاو.

3- #دڵەکزێ
مۆز پێکهاتەیەکی دژە-ئەسید (دژە ترش)ی سروشتی تێدایە کە لەناو گەدەدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی دڵەکزێ، بۆیە لە کاتی تووشبوون بە دڵەکزێ دەتوانیت مۆز بخۆیت وەک چارەسەرێک
.
4- #قەبزی
مۆز رێژەیەکی زۆر فایبەری لە خۆگرتووە، کە هاوکاری کرداری هەرسکردن دەکات و دەبێتە هۆی رێگری کردن لە قەبزی لە رێگەی زیادکردنی جوڵە لە سیستەمی هەرسکردندا.

5- #کەمخوێنی
مۆز ماددەی ئاسنی لە خۆگرتووە، ماددەی ئاسن پێویستە بۆ درووستکردنی هیمۆگلبۆینی ناو خڕۆکە سوورەکان.

6- #خەمۆکی
توێژینەوەیەک کە لەلایەن دامەزراوی (مایند)ەوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە مۆز هاوکاری نەهێشتنی خەمۆکی و بێتاقەتی دەکات، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مۆز ئەمینۆ ئەسیدی (تریپتۆفان)ی لە خۆگرتووە، ئەم ئەمینۆ ئەسیدە دواتر لەلایەن جەستەوە دەگۆڕدرێت بۆ ماددەی سیرۆتۆنین کە گەیەنەرە دەمارێکی سەرەکی مێشکە و رۆڵی هەیە لە درووستکردنی دڵخۆشی. ‌
3-سێو /
سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و میوەیەکی قەلیاییە و خاوێن کەرەوەی لەشە و بەهۆی دەوڵەمەندبوون بە پێکتینی زۆر ئاوی زیادیی لەش دەداتە دەر.
. سێو دەتوانین بۆ چارەسەر کردنی زگ چوون و تەنانەت بۆ منداڵانیش دەکاربێنین و باشترە رەندەی بکەین.

. سێوی کوڵاو دەتوانین بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی تەمەڵیی ریخۆڵەن دەکاربێنین چونکو بەم رەوشە پێکتینو ڤیتامینەکانی دەپارێزرێن.

سێو دەوڵەمەندە بە کەلسیۆم و یارمەتیی لەش دەدا کە کەلسیۆمی خۆراکەکانی دیکە راکێشێ.

دەم کراوی گەڵای سێو میزهێنەرو دەرمانی هەوکردنی گورچیلەو میزەڵدانە

            ‌ ‌            ‌                                                

4_شلیک/

  • چارەسەری نەخۆشیەکانی سیل دەکات.
  • بەرەنگاری هەوکردنەکانی قۆلۆن دەبێتەوە.
  • چارەسەری هەوکردنەکانی قوڕگ دەکات.
  • خوێن پاک دەکاتەوە.
  • پارێزگاری دەکات لە دروست بونی چەند جۆرێک لە شێرپەنجە.
  • بیری مرۆڤ چالاک دەکاتەوە، پارێزگاری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.
  • هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.
  • ڕزگاربوون لە جەڵتە.
  • چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان دەکات.
  • چارەسەری قەبزی دەکات.
  • ڕیکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
  • دابەزاندنی پەستانی خوێن.
  • پارێزگاری دەکات لە دودڵی و ترس و نائومێدی بەتایبەت لە منداڵاندا.
  • کۆئەندامی بەرگری چالاکدەکاتەوە.
  • رێگە لە قەڵەوی دەگرێت.
  • سپیکردنەوەی ددنەکان.
  • سودبەخشە بۆ قژ؛ لە درێژکردنەوەی و نەرمکردنەوەی.
  • پارێزگاری لە پێست دەکات لە زوو پیربوون و چرچبوونی، و پێست گەشتر و جوانتر دەکات.
  • پارێزگاری لە تەندروستی ئافرەتی دووگیان دەکات.
    5_قۆخ/
    🔸ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە
    🔸دەوڵەمەندە بە ڤیتامین c
    🔸کۆرستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە
    🔸کرمەکای ڕیخۆڵە لە ناو دەبات
    🔸بۆ کۆئەندامی دەمار بەسوودە
    🔸بەرگری جەستە بەهێز دکات
    🔸ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات
    🔸بۆ چارەسەری ئاوی سپی چاو بەسوودە
    🔸پۆتاسیۆم و ئاسن و ڕیشاڵی تێدایە..

6_ئەنەناس/
1- کەم کردنەوەى پەستانی خوێن.
2- کیش دابەزاندن.
3- پاراستنی چاوەکان.
4- نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە.
5- پاراستنی ددانەکان.
6- نەهێشتنی قەبزی
7- پاراستنی پێست
8- ئەناناس دەولەمەندە بە کالسیۆم و مگنسیۆم کە یارمەتی تەندروستی ددانەکان و ئیسکەکان دەدات.
٭٭٭٭٭ ئەمانە سودی هەندێک لە میوە گرنگەکان بوو بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموان (شاگوڵ دڵشاد)

___

گووگڵ بە درووستکردنی مۆبایلێک گورز لە هواوی و ئایفۆن دەدا

KDC

ئاماری قوربانیانی پەتای کۆرۆنا 4.96 ملیۆن کەس گیانی لەدەست داوە ،ژمارەی توشبووان 245 ملیۆن کەس تۆمارکراون

KDC

دوو ئەمەریکی بوونە خاوەنی خەڵاتی نۆبلی پزیشکی بۆ ساڵی2021

KDC
KDC

FREE
VIEW