KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی کۆپنهاگن دەکات

لیژنەی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، لە پەیامێکیاندا، ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی سەر مۆڵەکەی کۆپنهاگن دەکەن، کە تێیدا چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی، هاوکات هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری کوژراوان رادەگەیەنن و، هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازن.

دەقی پایەماکە:

دوێنێ لە ڕێککەوتی ٣\٧\٢٠٢٢٢ لە یەکێ لە مۆڵەکانی کۆپنهاگن، کە شوێنێکی بازرگانییە، لەلایەن چەند کەسێکی بەڕەچەڵەک دانیمارکی، تەقەیان لە هاووڵاتییانی مۆڵەکە کردووە و، لە ئاکامدا چەند کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ئەوەی کە باس دەکرێ، ئەمانە گرووپێکی ڕاسستن، کە تەقەیان لە پەنابەرەکان واتە سەر ڕەش کردووە، ئێمە وەك دیاسپۆرای کورد لە دانیمارک، ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستییە دەکەین و هیوادارین بکەرانی ئەو کارە بە سزای خۆیان بگەن.

هەر لەو پێناوەدا گەلی کورد بەگشتی و کوردانی نیشتەجێی دانیمارک بەتایبەتی، هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری کوژراوان رادەگەیەنین و، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین .

لیژنەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک

دڵخواز هاشم بە٤\٧\٢٠٢٢

___

یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا

KDC

وڵاتی زەل و قامیش

KDC

دزەکردنی ملیارەها وشەی نھێنی لەسەر ئینتەرنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW