چەند ئەندام و رۆژنامەوانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوونە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی
پێنج ئەندامی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییەوە شەرەفی ئەندامێتیان پێ بەخشرا.
هەریەکە لە هەورامان عەلی تۆفیق جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و خاتوو شوعلە حەبیب ، سۆران حەسەن ، شێروان ئیبراهیم، ئاشتی گەرمیانی ، لەلایەن سەندیکاری رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییەوە، کە بارەگایەکی لە نەتەوەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە ، بارەگایەکیشی لە ئەوروپایە، شەرەفی ئەندامێتیان پێ بەخشرا و بە فەرمیی بوونە ئەندامی نێودەوڵەتی سەندیکای رۆژنامەنووسان .

