KDC

ئازاری ژیان!!

روناک..


وەرە پێڵاوەکانی من لە پێ بکە ، بەو ڕێگا سەختەدا بڕۆ کەمن پێی دا ڕۆیشتوم ، بەو ھەورازو نشێوانەدا بڕۆ کەمن بە ھەزار زەحمەت بڕیومە .
وەرە ئەو ئازارانە بچێژە کەمن چێشتوومە ، ئەو فرمێسکانە بڕێژە کە ھەمیشەو تا ئێستاش چاوەکانم ئەیڕێژێت .
بەکوڵ بگری وەک من گریام بۆ لە دەست دانی ئازیزەکانم .وەرە وەک من بشکێ وەک شووشە کە لەناو ناخما ھاڕەی کرد ، وردوخاش بووم .
وێران بووم بەڵام ئاسەوارم ھەر ماوە ، وەک من ئەوژیانە بژی کە ژیام ، ئازاش بە وەک من ھەڵسامەوە سەر پێیەکانی خۆم و فرمێسکی چاوەکانم بسڕم و زەردەخەنەبخەمە سەر لێوەکانم ، نەھێڵم ببم بە جێگای بەزەیی خەڵک.
ئەگەر ناخیشم پڕبێت لە ئازار وەرە ، وەک من بەتەنھایی مناڵێکی جوان پەروەردە بکە و بەسەر کەوتووی . بەبێ کێشە ، وەرە وەک من خۆ ڕاگر بە لە ژێر نزامی بەعسیدا بە بوێرانەو سەر بەرزانە خۆم و مناڵەکانم دەرچووین . وەرە وەک من ھاوڕێ و ھاوسەفەرو ھاوکاری ھاوسەرت بە لە ھەموو ڕویەکەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو کات وەرە لێم بپرسە و باسی بوێری و چاو نەترسیم بکە ، بچۆ ناخمەوە ئەو کات وەرە قسە ڵەگەڵ من بکە بڵێ ڕەحمەت لە وەفات ، لە دڵسۆزیت ، لە خۆ نەویستیت بۆ ماڵ و مناڵت . بۆیە شانازی بەخۆم ئەکەم بەزەردە خەنەکانم نەم ھێشت وە و ناھێڵم ببمە جێگای بەزەیی بۆ کەس تا ماوم ..

___

کاماڤینگا بووە مەدریدی

KDC

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 بە تەواوی سوتانی غازی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق رابگیرێت

KDC

قەڵەوی ئەم سوودەی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW