KDC

چۆن پارێزراو بین لە مەترسییەکانی بوتڵی ئۆکسجین؟

پێوستە بوتڵە ئۆکسجینەکان بەشێوەیەکی راست دابندرێن، نابێ بوتڵی ئۆکسجین لاربکرێتەوە، یا لەسەر زەوی پاڵبخرێت 

پێویستە بوتڵەکان دووربن لەو شوێنانەی کە سەرچاوە و هۆی پەیداکردنی ئاگرن، وەک (جگەرە، چەرخ، دەنکە شقارتە و هیتر)، چونکە یەکێ لە تایبەتمەندییەکانی ئۆکسجین، ئەوەیە، کە خۆی ناسووتێ، بەڵام یارمەتی سووتان دەدا، نابێت گەرمکەرەوەکانی وەک سۆپا و هیتەر لە مەترونیوێک نزیکتر لە بوتڵەکە دابنرێت.

بەهیچ شێوەیەک رۆن بۆ سەری بوتڵ بەکارمەهێنە، چونکە مەترسی ئاگرکەوتنەوە و تەقینی هەیە.

هەرگیز چەند بوتڵێکی ئۆکسجین لە تەنیشت یەکەوە دامەنێ.

زۆر ئاگاداربن لە کاتی گواستنەوەی بوتڵی ئۆکسجین، چونکە نابێت بوتڵی ئۆکسجینەکان خلۆر بکرێنەوە، یا بەرببێتەوە بۆیە پێوستە بە ئامێری تایبەت هەڵبگیرێت و لە شوێنێ تایبەت دابندرێت.

نابێ منداڵان نزیکی ئەو شوێنانە ببنەوە کە بوتڵی ئۆکسجینیان تێداهەڵگیراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بە رووداوی نەخوازراو.

پێش ئەوەی ئۆکسجین بە نەخۆش بدرێ، پێویستە لەسەر ئەو کارمەندەی کە ئۆکسجینەکە دادەنێت بۆ نەخۆشەکە، بە وریایی و زانیارییەکی تەواوەوە کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات و، رەچاوی رێنماییانەکانی سەلامەتی بکات.

لە کاتی هەر کێشە و گیروگرفتێک لە بوتڵەکە، پێویستە بە زووترین کات لایەنی پەیوەندیدار و شارەزا لەم بوارە ئاگاداربکرێتەوە و خۆبەخۆ دەستکاری نەکرێت

___

سبەی خولی یانەپاڵەوانەکان دەست پێدەکا

KDC

سوودەکانی سەماکردن

KDC

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW