پسپۆڕانی سەر بەڕێکخراوی ئەمەریکی بۆخانەنشینان (AARP) دەڵێ: ماسیی و زەیتیزەیتون و توو، ئەو خۆراکانەن ڤیتامین K یان تێدایە،دەتوانن ئازاری فشەڵی ئێسکەکان کە جۆرێکە لە جۆرەکانی هەوکردنی ماسولکە، کەمبکەنەوە.
رێکخراوەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕیئینتەرنێت نووسیویەتی، ماسییە چەورەکانی وەکسەلەمون ترشی ئۆمیگا3ی تێدایە، لەبەرئەوە دەتوانێتهەوکردنی ماسولکە کەمبکاتەوە و یارمەتیسووککردنی نیشانەکانی بدات، بۆیە باشترە هەفتانەدووجار بخورێت.
زەیتی زەیتون چارەسەرییەکی دیکەیە، بە گوتەیشارەزایان ماددەیەکی تێدایە کە هاوشێوەی دەرمانیدژە هەوکردنی بێ سترۆیدیەکان کاردەکات.
لەبابەتەکەی رێکخراوە ئەمەریکییەکدا هاتووە، کەگێلاس و توو ترێی کێوی مادەی ئەنسۆسیانین و دژەهەوکردنیان تێدایە، کە ئازارەکان سووک دەکەن.
پسپۆڕان دەڵێن: سیریش دەتوانێت مەترسییەکانیتووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکی کڵۆک کەمبکاتەوە.
لەپاڵ ئەوانەشدا، خواردنی سپێناخ و کەلەرم کە بڕێکیزۆر لە ڤیتامین Kیان لەخۆگرتووە، بۆ پاراستنیتەندرووستیی کڕکڕاگە بەسوودە، زانایان بۆچوونیانوایە، کە ئەم ڤیتامینە رێگە لە بەکلسبوونی جومگەکاندهگرێت