KDC

چۆن دەزانی کۆلیسترۆڵت بەرزە؟

توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵ کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر دووچاربوون بە بەشێک لە نەخۆشییەکانی تایبەت بە دڵ و خوێنبەرەکان، بەو هۆیەشەوە گرینگە بزانیت رێژەی ئەو چەورییە لە جەستەتدا چەندە.

سەرچاوەی سەرەکی کۆلیسترۆڵ لەو خۆراکانەوەیە کە ڕۆژانە دەیانخۆیت، جگەریش خۆی بەشێکی بەرهەم دەهێنێت و کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر هۆرمۆنەکان و، بە دیاریکراویش هۆرمۆنی ئیستررجین و تستوستیرۆن، بەڵام زیادبوونی رێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، ئەگەری دووچاربوون بە جەڵتەی دڵ زیاتر دەکات.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر سپێنەی چاو، یا هەر شوێنێکی پێست، بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ، چونکە بەشێکە لەو نیشتووە چەورییانەی کە کۆدەبێتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنانەی زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە پەڵەی زەردیان لەسەر دەرکەوێت لەسەر پێستی مرۆڤ، بە زۆری لە هەردوو ئانیشک و بەستەری ئەژنۆکان و هەردوو دەست و پێیەکان و رانەکان دەبن.

کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە دووچاری بەرزی رێژەی کۆلیسترۆڵ بوون، با پشت ببەستن بەو خۆراکانەی کە رێژەیەکی کەم چەورییان تێدایە، هەروەها کەمتر خۆراکەکانی گۆشتی سوور و کەرە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆن، بەڵکو باشتر وایە زیاتر سەوزە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و چەرەسات بخۆن.

___

کاریگەری ڤاکسینی کۆرۆنا Pfizer/Biontec بەتێپربوونی کات کەم دەبێتەوە نەک بەهێزی شێوەی گۆراوەکانی کۆرۆنا (دەلتا )

KDC

زانایان پێشبینی نەمانی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی دەکەن

KDC

بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر بەرەگەز بیانی  دەردەچن  

KDC
KDC

FREE
VIEW