KDC

ناوەندی بێرمینگهام کۆنفرانسی سازدا

ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهامی بەریتانیا کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا، کە تێیدا دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد.

لە رێکەوتی ٢٩/٦/٢٠٢٤، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی بەرچاوی کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو شارە، یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا.

لەو کۆنفرانسەدا چەندین کار و چالاکی ئەنجامدران و دواتر هەر یەک لە ئەندامانی پێشوو فەرەیدون رەزا و موحسین حەمە و نزار هەورامی و عادل خەیات و محەمەد مامەند و هێمن رەحمان، ئەجێندا و بەرنامەی کۆنفرانسەکەیان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە. پاشان بڵاوکراوەی چاپکراو بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرا بۆ تێگەیشتن لە ئامانج و بەرنامەی رەوەندی کوردستانی و ئەو کار و چالاکییانەی، کە لە رابردوودا ناوەندەکە ئەنجامی داون.

لە میانەی کۆنفرانسەکەدا دەرگای پرسیار و وەڵام بۆ ئامادابووان کرایەوە بۆ ئەوەی لە مەهامی هەبوونی ناوەندێکی لەوشێوە ڕوونتر بێت بۆیان. تەواوی پرسیارەکان، کە پەیوەستبوون بە ناوەندەکەوە لە لایەن ئەندامانی پێشووی ناوەندەکەوە وەڵام درانەوە. دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئامادەبووان کرایەوە و داوا کرا هەموو لایەک بە توانای خۆیان پشتگیری لە ناوەندی رەوەندی کوردستانی بکەن بۆ سەرخستنی ئەو ئامانج و بەرنامەی، کە ناوەندەکە هەیەتی لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی رەوای نەتەوەیی و رەوەندی کوردستانی بە گشتیی بە بێ جیاوازی و گوێدانە تەمەن و لایەنگری بۆ لایەنێکی سیاسی، ئایین، زمان، ڕەنگ و ڕەگەز. بەخۆشحاڵییەوە زۆرێک لە ئەندامانی پێشووی ناوەندەکە و چەند کەسێکی تر خۆیان بەربژێر کرد بۆ ئەندامێتی ناوەندەکە و بە تێکڕای دەنگ بوون بە ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام.
هاوکات بڕیاردرا دەرفەتی زیاتر بدرێت بە رەوەندی کوردستانی لە بێرمینگهام بۆ زیاتر بەشداربوونیان لە ناوەندەکە و ئەندام بوونیان.

چەند ئەندامێکی پێشووی ناوەند بە هۆکاری جیاواز نەیانتوانی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن، لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ مانەوەیان لە ناوەندەکە و کار کردن لەگەڵ رەوەندی کوردستانی ئەگەر هاتوو متمانەی ئامادەبووان بەدەست بهێنن.

لە ئێستادا تاوەکو کۆبوونەوەی داهاتوو ئەندامانی هەڵبژێردراوی دەستەی کارگێڕی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام بەم شێوەیە:

1 فەرەیدون رەزا بەرپرسی ناوەند
2 موحسین حەمە بەرپرسی دارایی
3 رزگار حەمەد سکرتێر
4 نزار هەورامی بەرپرسی گەنجان و لاوان
5 محەمەد مامەند دارایی
6 نزار بەرزنجی ئافرەتان
7 رزگار بانەیی پەیوەندییەکان
8 عادل خەیات ئەندام
9 رێبوار عەلی ئەندام
10 ئەدیسۆن عەلی حسێن ئەندام
11 زیرەک ژێدار ئەندام
12 مەلا بەکر ئەندم
13 زانا کەرکووکی ئەندام
14 رێزان عەفرینی ئەندم
15 شوانە مهابادی ئەندام
16 هێمن رەحمان ئەندام

بریاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ناوەندا تەواوی لیژنەکان تاوتوێ بکرێن و دابڕێژرێنەوە لەسەر بنەمای توانای ئەندامان.

___

بەتەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد بریندار دەکرێت

nusar1

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC

ناڤاس میوانداری دەیان پەنابەری ئۆکرانی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW