KDC

مووچەی ساڵانەی کارمەندانی فەیسبووک بڵاو دەکرێتەوە

ماڵپه‌ڕی بیزنس ئینسایدر لیستی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووكی بڵاوكرده‌وه‌.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، جێگری سه‌رۆكی فه‌یسبووك بۆ كاری جیهانی و گه‌یاندن، كه‌ گه‌ورەترین پۆسته‌ له‌ كۆمپانیای فەیسبووك، كۆی مووچه‌ی ساڵانه‌ی  655 هه‌زارو 500 دۆلاره‌.

یه‌كێكی دیکە‌، بڕی موچه‌كه‌ی زۆره، ئەویش‌ بەڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ییه‌ له‌ فەیسبووك، تێكرای مووچه‌ی ساڵانه‌ی  345 هه‌زارو 221 دۆلاره‌.

دیزاینه‌ری كۆمپانیای فەیسبووك به‌رزترین مووچه‌ی له‌ نێوان 105 هه‌زار دۆلار و 199هه‌زار و 355 دۆلاره‌ و،‌ ئه‌ندازیاری رووبەڕروو 224 هه‌زار دۆلاره‌، هەروەها‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر مووچه‌ی ساڵانه‌ی له‌ نێوان 110 هه‌زار دۆلار  تا 240 هه‌زار دۆلاره‌.

هاوکات مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی ئاگادارییه‌كان له ‌نێوان 110هه‌زار دۆلار 659  دۆلار، تا 216 هه‌زارو 331 دۆلاره. مووچه‌ی ئه‌ندازیاری ریزبه‌ندیكردن، مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌ 110 هه‌زاردۆلار ده‌ست پێده‌كات، تا به‌ 280 هه‌زار دۆلار كۆتایی دێت.

مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی ستراتیژ له‌ نێوان 115 هه‌زار دۆلار، تا 180 هه‌زار دۆلار ده‌بێت  و، دانه‌ری ئاگادارییه‌كان له‌ نێوان 186 هه‌زار دۆلار، تا 376 هه‌زار دۆلار ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ سیاسییه‌كان 150 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، وە مووچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی داهێنه‌ری هونه‌ری له‌ 112 هه‌زار دۆلار، تا 117 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.

موچه‌ی ساڵانه‌ی به‌رپرسی شیكردنه‌وه‌ی كاره‌كان له ‌نێوان 130 هه‌زار دۆلار، تا 201 هه‌زار و 343 دۆلار ده‌بێت، كه‌چی مووچه‌ی بەڕێوه‌به‌ری رووداو و چالاكییه‌كان 143 هه‌زار  و 343 دۆلاره‌.

___

نرخی دراوەکان

KDC

ڤۆڵڤۆ فرۆشتنی ئوتۆمبێل و کەرەستەکانی بە رووسیا راگرت 

KDC

سودەکانی هەنجیر

KDC
KDC

FREE
VIEW