بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاریMenopauseدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، کە سەماکردنبە شێوەیەکی کارا، رۆڵی لە دابەزاندنی ئاستیکۆلیسترۆڵی ناو خوێن و باشکردنی توانا و پێکهاتەیجەستە و گۆڕینی تیڕوانینی کەسەکە بۆ خودی خۆیهەیە.
لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای کردووە، سێ جار سەماکردن لە هەفتەیەکدا نەوەک هەر کاریگەری لەسەر دابەزاندنیکۆلیسترۆڵی ناو خوێن و رێککردنی جەستە هەیە، بەڵکوکاریگەریشی لەسەر باشکردنی تێڕوانینی کەسەکە بۆخودی خۆیشى ههیه، لەپاڵ ئەوەشدا، سەماکردنکاریگەریی لەسەر باشکردنی هاوسەنگی و دۆخیرۆیشتن و هێز و بەرگەگرتنیش هەیە، هەموو ئەوسوودانەش رۆڵیان لە درووستکردنی کەسایەتییەکیسەربەخۆ و ژیانێکی کوالێتی بەرز بەتایبەت بۆئافرەتانیش هەیە.
خانمە پزیشکێ بە ناوی ستیڤانی فۆبیۆن گوتوویەتی، کە ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخستووە دەکرێ لە رێگایهەندێ گۆڕانکاری سادەوە، نەوەک هەر جەستەیەکیرێک و ساغڵەم بە دەستبهێندرێ، بەڵکو وادەکاتتێڕوانینی ئافرەت لە دوای تەمەنی نائومێدی بۆ خودیخۆی باشتربێ و بەشێوەیەکی ئەرێنیانەتر لە خۆیبڕوانێت.