KDC

با نەورۆزی ئەمساڵ ھاوارێک بێ لە پێناو ڕۆژئاوای کوردستان و یەکڕیزی گەلەکەمان

بانگەواز:

بەڕێزان و خۆشەویستانی تاک بە تاکی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە.

پاش دوو مانگی دی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز جارێکی دیکە بە خۆشی و شادی دەگەڕێتەوە، ئەو دەرفەتە بە ھەل دەقۆزینەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییمان پێشکەش بە نەتەوەی کورد بەگشتی و گەلی کوردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی بکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ سازدانی یەک ئاھەنگی نەورۆز لە لایەن ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە …

لەم ڕوانگەوە ھەموو لایەکتان بانگھێشت دەکەین بۆ بەشدار بوون لە  گەورەترین ئاھەنگ و ڤیستیڤاڵی یادێکی پیرۆزی نەتەوەیی لە ڕۆخی ڕووباری ڕاین لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.

گڕی مەشخەڵی نەورۆز و زایەڵە و ھاوارمان پێکەوە بەرز دەکەینەوە وەک پاڵپشتییەک بۆ کەسوکار و ڕۆڵەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.لە پێناو چەسپاندنی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان و فەراھەم کردنی ماف و کەرامەت و ئازادی خۆی ….

جارێکی دی لێرەوە ئازیزانمان لە ڕەوەندی کوردستانی بانگھێشت دەکەین بۆ ئەم ئاھەنگە نەتەوەییە پیرۆزە، ئامادەییتان دەرخستنی گیانی چەسپاندنی زێترە بۆ کەلەپووری نەتەوەیی و پاڵپشتییەکیشە بۆ یەکێتی کوردستانی ، ھەروا ئامادەییتان جێگای ڕێز و ستایشە  و بەڵگەی ھۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانیتانە ..

نەورۆزتان پیرۆز و  کوردستان ئاوەدان و گەشاوە،

سەر بەرزی و نەمری بۆ شەھیدانمان

شوێن : köln Deutzer werft

روز : ٢٢/ ٣ /٢٠٢٥

کات  : 13:00 بو 19:00

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی/ KDC

جڤاکی کورد لە ئەلمانیا

___

دەیان کۆچبەر دەستگیر دەکرێن

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا سەردانی باڵوێزی ئێراقی فیدڕاڵ لە شاری بێرن دەکەن

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW