KDC

لە دوای ٤٠ ساڵییەوە ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بخۆن

له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی، پێویستی له‌ش به‌ ته‌واوكاریخۆراكی زۆر ده‌بێت، به ‌تایبه‌ت خانمان، چونكه‌ لاوازبوونی ئێسك و هه‌ڵوه‌رینی قژ و تێكچوونی سیستمیخۆراكی دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زیاد ده‌كات.

دكتۆر كۆستاف جۆها، سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی‌ تاقیگه‌كانی SkinKraft  له‌ هندستان، داوا ده‌كات ئه‌وخانمانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان چۆته‌ سه‌روو 40 ساڵ، ئه‌مته‌واوكارییه‌ خۆراكیانه‌ به‌كاربهێنن.

1- ڤیتامین B12:
ئه‌م ڤیتامینه‌ بۆ به‌هێزی و ته‌ندرووستی ئێسك و پێست وچاوه‌كان گرینگه‌، پێویسته‌ وه‌ك ته‌واوكا‌ری خۆراكیوه‌ربگیرێت، چونكه‌ جه‌سته‌ توانای هه‌ڵمژینی ئه‌مڤیتامینه‌ی‌ له‌ خۆراكه‌كانه‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌.


2-كالسیۆم:
رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ ته‌ندرووستی ئێسك و دڵ و ده‌مارهه‌یه‌، ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا كه‌م بێت، ئەواتووشی پووكانه‌وه‌ی‌ ئێسك ده‌بیت، له‌به‌رئه‌وه‌ جگه‌ له‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه،‌ ته‌واوكا‌ری خۆراكیه‌كه‌شی پێویسته.


3-ڤیتامین D:
ئه‌م ڤیتامینه‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه‌كانی نێو له‌ش ده‌كات،كه‌ په‌یوه‌ندی ‌ به‌ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه هەیە‌ و، ئازاری ئێسك ونه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌بێت له‌ حاڵه‌تی كه‌می ئه‌مڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا.


4-مه‌گنسیۆم:
له‌گه‌ڵ چوونه‌ ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی تووشبوونت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێنزۆره،‌ ئه‌وه‌ كانزای مه‌گنسیۆم بۆ له‌شی تۆ زۆر گرینگه.


بۆ به‌كارهێنانی هه‌ریه‌ك له‌م ته‌واوكاریه‌ خۆراكیانه،‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا راوێژ به‌ پزیشك بكرێت و دواتر له‌ رێیپشكینینه‌وه‌ ئاستی كه‌می ئه‌م ڤیتامینانه‌ دیاری بكرێت

___

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

KDC

ئیمارات ئامادەکاری بۆ خۆلێخوڕینی ئوتۆمبێل (ئوتۆمبێلی زیرەک) دەکات

KDC

چەندین ئافرەت بێ پشتبەستن بە سیستمی کۆتا دەبنە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران

KDC
KDC

FREE
VIEW