KDC

ئەو خۆراکانەی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوادەخەن


پسپۆڕانی بواری خۆراکی دەڵێن، دەکرێ لە رێگایپەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندرووست ودەوڵەمەند بە رەگەزە خۆراکییەکان، پارێزگاری لەبەگەنجی هێشتنەوەی پێست بکرێ و نیشانەکانیپیربوونی پێشوەختە دووربخرێتەوە.

دکتۆر سارسینگ پزیشکی بواری جوانکاری هیندی بەپێگەی تایمز ئۆف ئیندیای هیندی گوتووە، کە پێنجماددەی خۆراکی وەک دژە پیری کار دەکەن، ئەوانیشبریتین لە:


زەیتی زەیتوون: دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە تاکییەناتێرەکان، ئەویش ناسراوە بەوەی کە کاریگەریی دژەهەوکردنی لەسەر پێست و قژ هەیە، جگە لەوەی یارمەتینەرمبوونەوە و بەشێداری هێشتنەوەی پێست دەدات، هاوکات دژە ئۆکسێنێکی بەهێزیشە، بەمەش کار لەسەربەرهەمهێنانی ئەو ماددە کیمیاییانە دەکات، کە دەبنەهۆی لە نێوبردنی ئەوەی پێیدەگوترێ، رەگە بەرەڵاکان، چونکە هۆکارن بۆ درووستبوونی نەخۆشیی شێرپەنجە.


چای سەوز: ئەو دژە ئۆکسێنەی لە نێو چای سەوزداهەیە، پێیدەگوترێ پۆلیفینۆڵ، کار لەسەربەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیری دەکا، لەوانە چرچ ولۆچی و خەتە وردەکانی سەر پێست، جگە لەوەش گەشیو رەونەقداری بە پێست دەبەخشێت.


هەنار: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینسی و بەلپوریکاجین، کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجینبەشێوەیەکی سرووشتی دەدات، ئەو زیانانەش کەم دەکاتەوە کە بەر خانەکانی پێست دەکەون.


پەتاتەی شیرین: پەتاتە لەو خۆراکانەیە بە دژە پیریناسراوە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە بیتاکارۆتینی تیدایە،کە لە کاتی خواردنیدا بۆ ڤیتامین ئەی دەگۆڕێت، ئەوڤیتامینەش یارمەتی گەشەکردنی خانەکان وبەرهەمهێنانیان دەدات.


هەنگوین: هەر لە کۆنەوە هەنگوین بۆ چارەسەرکردنیچەندین نەخۆشیی بەکارهاتووە، لەوانە نەخۆشییەکانیپێست و قژ و پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەجۆراوجۆرەکان

___

بەم نیشانانە خێرایی پیربوونت دەزانیت

KDC

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

KDC

پەتا بڵاوەکەی نێو منداڵان کۆکە و تا و پەسیو

KDC
KDC

FREE
VIEW