KDC

قازانجی هواوی دادەبەزێت

قازانج و داهاتەکانی کۆمپانیای هواوی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و،وایکردووە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیا گەورەیەی چین بڵێن پلانیان ئەوەیە کە چۆن زیندوو بمێننەوە.


کۆمپانیای هواوی کە لە ساڵی 2019 وە لە لیستی رەشی کۆمپانیا ئەمەریکییەکاندایە، رایگەیاند 49 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ و، قەبارەی داهاتەکانی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 بە رێژەی 30٪ دابەزیوە.


ئیریک شو، بەڕێوەبەرێکی گەورەی کۆمپانیای هواوی، کە بە سەرۆکی کاتی کۆمپانیاکە هەژمار دەکرێت، رایگەیاندووە، کە پلانی 5 ساڵی داهاتووی کۆمپانیاکەیانی داناوە و ئامانجیانە بەرگەی هەلومەرجی تووند بگرن و زیندوو بمێننەوە.


لە ساڵی 2019 دا بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا لە بواری بازرگانیدا، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، کۆمپانیای هواوی خستە ژێر تووندترین گوشار و ئەوەش زیانی گەورەی لەو کۆمپانیایە داوە

___

شۆڕشێکی نوێ لە ریال مەدرید

KDC

بەم شێوە بزانە کێشەی دڵت هەیە، یا نا

KDC

لەسەر ناڕەزایەتی دەستگیکردنی چالاکوانێک، تورکیا بانگهێشتی نوێنەرانی 10 وڵات دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW