KDC

سەفەرێک بۆ سۆراغ کردن !!!

هەواڵێک بۆ ئەم هەمو
مەخلوقە بێ ئاگایە..!!

لێپێچینەوە لەتۆ…!!

ئەم بەهارە لە تەک چڵێ نێرگس
دەڕۆم..!!
بە دەمامکێک و پاتەیەکی
لاستیکەوە..،،،

نینۆکەکانم درێژ کردۆتەو
بۆ هەڵکەندنی زەوی..!!!

ئەم بەهارە دەبێ بڕۆم..!!!!
ئەوان چاوڕێی من دەکەن

دەترسم تادەگەمە لای ئەوان
هەر چوار پەڕەی نێرکسەکەم
هەڵوەرێ..!!!

سەد مەخابن چۆن بتوانم
بەم هەمو زامەوە ئەم پەیمانە
جێ بەجێ کەم..!!

بوموتە پەروانەو ناهێڵم
باڵەکانم هەڵوەرێ..!!

بومەتە هەڵۆیەکی زامدارو
بارانی خۆێنی زامەکەم
بەسەر ئەم نیشتیمانەدا
دەتکێ..!!!

هەر دەڕۆم
ئەوان چاوەڕێ من دەکەن..!!!

وه ك تراويلكه ئەم خەیاڵە
تابلۆی ئە وێم نیشان ئەدا..!!

سنگیشم کردۆتە قەڵغان
بۆ چڵە نێرگسەکەی نیشتیمان
تانەوەرێ لە نێو لمی
عەرەبستان

ئەویش ببێتە قوربانی ئەم
سەفەرە نامۆیە
ئەنفال کرێ..!!

وەرن وێنەکانی
بببەنە مۆزەخانەی ئەو
نیشتیمانەی کە نە
لمی هەیە نە
سرودی ئازادی…!

تا ببێتە جوانترین وێنەکانی
مێژوی من و ئەوان..!!
وا گەیشم بۆنی خاکم بۆ
هێناون.!!

دەهەستنەوە منیش ماندو
شکەتی ڕێگام
پاتەکانیشم دڕاوە..!
پێکانم زامدارەو
هەمو جەستەم هەڵقرچاوە

دەهەستنەوە..!!
بۆنی نێرگسم هێناوە
دەگەڕێم. بۆ جەستەیک
بەڵکو بە ساغی بیبەمەوە..!!

دەڵێن خودای مەزن
لە خاکی حەرام کردوە
بپروێنێ جەستەی ئێوە..!

هەر نەبێ یەک منداڵ بەنە
دەستم
دەیبەم بۆ تکا کە چیتر
کورد کورد نەخوا
ببنە تەبا…!!!!
پەڕەی مێژوو پاکەنەو

پەری عەبدە….
7/8/2021

___

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- ئۆمیکرۆن لە 89وڵات وخێراتر لەدەلتا بڵاودەبێتەوە

KDC

كوردێك میدالیای ئاڵتوونی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بە دەست دەهێنێت

KDC

چەندین سوودی خواردنی ماست

KDC
KDC

FREE
VIEW