ماڵپەرێکی تایبەت بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاریراپۆرتێكی بڵاوکردووەتهوه، كه له رێگەی چەندئاماژەیەکەوە بەبێ پەنا بردن بۆ بەرنامەی پێشکەوتوو،کەسەکان دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە مۆبایلەکانیان لە ژێرچاودێریدایە.
له راپۆرتێكدا، ماڵپەری عالەم ئەلتەقەنیاتی میسریبڵاویکردەوە، کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کەمۆبایلەکانیان لە ژێر چاودێریدایە و سیخوڕییانبەسەرەوە دەکرێت.
ماڵپهڕهكه ئاماژەی بەوەشکردووه، بە چەند رێگەیەکیئاسان و بە بێ ئەوەی پەنا بۆ بەکارهێنانی بەرنامەیپێیشکەوتوو ببرێ، دەتوانرێ لە رێگەی چەندئاماژەیەکەوە بزاندرێ، کە مۆبایلەکەت سیخوڕی بە سەرەوە دەکرێ و لە ژێر چاودێریدایە.
ماڵپەرەکە چەند ئاماژەیەکی خستووەتەڕوو و،جەختیکردووەتەوە، کە ئەگەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا ئەوئاماژانەی بەدیکرد، ئەوا دەبێ دڵنیابێتەوە لەوەیمۆبایلەکەی لە ژێر چاودێریدایە، ئاماژەکانیش بریتین لە:
– بوونی ژاوەژاو و تێکەڵبوونی دەنگ لە کاتیپەیوەندیکردندا
– مۆبایلەکە لە خۆیەوە دەکرێتەوە و، شاشەکەی رووناکدەبێ، بێ ئەوەی دەستکاری بکرێ
-بارگاوی پاتری مۆبایلەکە زوو تەواو دەبێ
-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە، ئەوەشئاماژەیەکە، کە هەوڵ دەدرێ فایلەکانی نێو مۆبایلەکەتبۆ ئامێرێکی دیکە گوازرێتەوە.
– نامە شێوەی کۆد و ژمارە ئاڕاستەی مۆبایلەکەتدەکرێ، ئەوەش ئاماژەیەکە، کە کەسانێک هەن هەوڵیئەوە دەدەن سیخوڕی بەسەرەتەوە بکەن
له راپۆرتهكهدا ماڵپەڕەکە ئەوەشی نووسیوە، دەبێ وریا بین لە کردنەوەی ئەو لینکانەی، کە لە رێگەی نامەیsmm وە پێمان دەگا، نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە