KDC

تۆیۆتا چیدیکە ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێنێت

كۆمپانیای تۆیۆتا بە فەرمی لە تویتەردا رایگەیاندووە، کە چیدیکە ئوتۆمبێلی جۆری ئەڤەلۆن بەرهەم ناهێننەوە، ئەو بڕیارەش بە فەرمیی لە ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێ.

كۆمپانیای تۆیۆتا لە تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، كە لە ساڵی 2022ەوە بەرهەمهێنانی ئەڤەلۆن رادەگرێت، تا ئێستە هۆكارەكەی ئاشكرا نەكردووە و نەیگوتووە كە بۆ ئەو بەرهەمە پڕ فرۆشە رادەگرێت، تەنیا ئەوە پشتڕاست كراوەتەوە بەرهەمەكە لە ساڵی داهاتوودا دەوەستێت.

تۆیۆتا یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكان بۆ بەرھەمھێنانی ئوتۆمبێل، كە بنكەی سەرەكی دەكەوێتە شاری تۆیۆتا لە ناوچەی ئیچی ژاپۆن، كۆمپانیاكە جگە لە بەرهەمهێنانی ئوتۆمبێل، پاس و چەندان جۆری پیكابی جیاواز درووست دەكات، تۆیۆتا لەسەر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن، یەكەم كۆمپانیایە لە رووی زۆری بەرھەمھێنانی ئوتۆمۆبێلەوە.

___

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهان هۆشداری شێوەی نوێی کۆرۆنا لە دوای ئۆمیکرۆن دەدا

KDC

سودەکانی وەرزش کردن

KDC

سودەکانی هەنجیر

KDC
KDC

FREE
VIEW