KDC

کارتی ساختەی ڤاکسین بازاڕی ماڵپەڕە ئۆنلاینەکانی گەرم کردووە

دوای ئەوەی چەندین وڵات، وەرگرتنی ڤاکسینیان کردە مەرج، دەرھێنانی کارتی ساختەی ڤاکسین لە جیھاندا پەرەی سەندووە و، لە بازارە ئۆنلاینەکانیشدا کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت.


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کە بازاڕی رەشی دەرھێنانی کارتی ساختەی وەرگرتنی ڤاکسین گەرم بووە و، ئامانجیش لێی، ئەوەیە، خەڵک لە رێگای کارتەکەوە بتوانن گەشت بکەن و بەشداری لە ئاھەنگ و بۆنە وەرزشی و کۆمەڵایەتی و ھونەرییەکاندا بکەن.


بە پێی راپۆرتەکە، کارتەکانی ڤاکسین، لە لە بازاڕە گەورە ئۆنلاینەکانیش دەفرۆشرێن، لەوانەش ئیبەی و ئەمازۆن.


تا ئێستا چەند وڵاتێک وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەکەیان کردووە بە مەرجی چوونە وڵاتەکانیان و بەشداریکردن لە بۆنە گشتییەکان.

___

بەریتانیا :- کەپسول (گولاج)وەک چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19 پەسەند کرد

KDC

پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە ھەولێر دەکرێتەوە

KDC

قەڵەوی ئەم سوودەی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW