KDC

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی درووست دەکات

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەكی تایبەتی نوێی ١٠٠ قەرەوێڵەیی، کە ٣٨ وێستگەی چاودێریشی دەبێ، لە سلێمانی درووست دەکات.

كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ‎ئەڵمانیا خۆشحاڵە بە هاوكاریكردنی‎هەرێمی كوردستان، بە درووستكردنی نەخۆشخانەیەكی نوێی تایبەتی ١٠٠ قەرەوێڵەیی و ٣٨ وێستگەی چاودێری چڕەوە لە سلێمانی، کە بەم زووانە دەكەوێتە كار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ‏ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێكی زۆر هەستیاری پەتاكە، خۆپارێزی و چاودێری پزیشكی پێویست، دوو كاری سەرەكین، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، بەڵێنی بە تەندرووستی سلێمانیشداوە، کە بە هەماهەنگی و هاوكاری هەردوولا، لە كۆتایی ئەم مانگەدا كارەكانی نەخۆشخانەكە بە كۆتا دەگات.

جێی باسە نەخۆشخانەكە تایبەت دەبێ بە تووشبوانی كۆرۆنا و، پێكهاتووە لە ١٠٠ قەرەوێڵە كە ٣٨ قەرەوێڵيیان تایبەتە بە بەشیICU ، واتا چاودێری چڕی تووشبوانی كۆرۆنا، کە پڕۆژەکە لە لایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە جێبەجێ دەكرێت.

___

لە ماوەی یەک مانگدا ئێران 75 پێشێلکاری بەرانبەر بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە

KDC

واتساپ تایبەتمەندییەکی سوودبەخش و نوێ ڕادەگەیەنێت

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کورۆنا لە جیهاندا ٢١١ ملیۆن کەسی تێپەران

KDC
KDC

FREE
VIEW