فواد عومەر برادۆستی
ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن، بە شێوەیەکی گشتی باشترە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانیان بن، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە هیچ خواردنێکی بەتام نەخۆن، بەڵکو گرینگە بزانن چی هەڵدەبژێرن.
باشترین ئەو خواردنانەی لە بەیانیاندا بۆ تووشبووانی شەکرە بە سوودن:
١-هێلکە، گۆشت، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە و، بۆ ماوەیەکی زۆر گەدەت بە تێری دەهێڵێتەوە و زوو برسی نابیت، بەڵام لەگەڵ سەوزەدا.
٢-پەنیر و ماست و شیر و جۆرەکانی، بەڵام دەبێت خاڵی بێت لە چەوری.
٣-پاقلە و نۆک، باشترین سەرچاوەی پرۆتینە لە بەیانیاندا، چونکە سرووشتییە.
٤-کاربۆهێدراتەکان، بەڵام نانی سپی تەندرووست نییە، باشترە گرینگی بە خواردنی شۆڤان و نانی بۆر بدەیت، لەگەڵ زەڵاتەی میوە و ڤیتامینەکان.