کاتی خستنه‌ڕووی ڤێرژنێكی نوێی مۆبایلی زیره‌كیجۆری ئایفۆن نزیكبووه‌ته‌وه و، میدیاكانی بواریته‌كنه‌لۆژیایش زۆرترین سێره‌یان خستووه‌ته سه‌رتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 13 و، زانیاری وردی لەسەر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، ئایفۆن 13 قه‌باره‌كه‌یهاوشێوه‌ی وه‌شانی پێش خۆی ده‌بێ و ده‌ستكاریناكرێ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌گرتنی له شه‌ودا به‌هێزترده‌كرێ، هاوكات شاشه‌كەشی به خێرایی 120 هێرتزكار ده‌كا.
سەبارەت بە کاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، میدیاكانی بواریته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه وه‌ك ساڵانیرابردوو، كۆمپانیای ئه‌پڵ له 8ی9 مۆبایله‌كه ده‌خاته روو‌و له 17ی هه‌مان مانگیش ده‌ینێرێته بازاڕه‌كان.
یه‌كێ له كێشه‌كانی ئایفۆن باترییه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵامزانیاریییه دزه‌پێكراوه‌كان، دەڵێن، كه پاتری ئایفۆن 13 به‌هێزترینه و زۆرترین ته‌مه‌نی ده‌بێ، ته‌نانه‌ت توانایباتری ئایفۆن 13 پرۆ ماكس ده‌گاته چوار هه‌زار و 352 میلی ئه‌مپێر له کاتژمێرێكدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یشبه‌كاربردنی وزه له لایه‌ن شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه.