بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەی تووشبوانی ئەو پەتایە 210 ملیۆنی تێپەڕاند و نزیکەی چوار ملیۆن و نیو تووشبووش بەو پەتایە مردوون.
زانکۆی جۆن هۆپکنزی ئەمەریکی، دوایین ئاماریتووشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە،تا ئێستا 210 ملیۆن و 146 هەزار و 559 حاڵەتیتووشبوون بەو پەتایە تۆمارکراوە، هەروەها چوار ملیۆن و406 هەزار و 41 تووشبووی پەتاکەش مردوون.
هەر بەپێی ریزبەندی وڵاتانی جیهانیش، تا ئێستائەمەریکا زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردووە،دوای ئەویش، هەریەک لە وڵاتانی هیندستان، بەرازیل ورووسیا لە ریزبەندی دووەم و سێیەم و چوارەمدان