بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی نەجەف ئاشكرای كرد، بۆیەكەمجار كەڕووی رەش لە پارێزگاكە تۆمار كراوە و، لەئێستادا تووشبووەكە لە ژێر چارەسەردایە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای نەجەف، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بۆ یەکەمجار کەتووشبوویەكی كەڕووی رەش لە پارێزگاكە تۆمار كراوە و،تووشبووەكە لە ژێر چارەسەردایە، بەبێ ئەوەی زانیاریزیاتر ئاشكرا بكات.
كەڕووی رەش، پەتایەكی دەگمەنە و ئەو جۆرە كەڕووە، بە شێوەیەكی سرووشتی، لە خۆڵ و پەینی سرووشتی ورووەك و میوە و سەوزەی خراپ بوودا هەیە و، كاریگەریلەسەر گیرفانەكانی لوت و مێشك و سییەكان درووستدەكات و دەبێتە هۆی بۆگەن بوون، زیاتر لەو كەسانەینەخۆشی شەكرەیان هەیە، یاخود سیستمی بەرگرییانزۆر لاوازە، دەردەكەوێت، لە ماوەی رابردووشدا بۆیەكەمجار لە تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان دەركەوت.