ئــاسیاوی قـازی، لە قەزای کفری، یەکێکە لە شوێنەوارەکانی قەزای کفری و ٢کم لە قەزاکەوە دوورە و، دەکەوێتە نێوان بەنداوی بابەشاسوار و ئارامگاکانی بابەشاسوار، پێکهاتووە لە تاوەرێکی لوولەیی کە بەرزیەکەی ٦ م دەبیت و، لە دوو ژوور پێکهاتووە، مێژووی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣ز .
لە پێناو پاراستنی ئەم شوێنەوارە، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان لە ساڵی ٢٠١٢ ئەو ئاسیاوەیان نۆژەنکردووەتەوە.
کفری شارێکی دێرینی کوردستانە، دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین، کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن.
کفری لە رووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە، بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە، شارى کفرى دەوڵەمەندە بە شوێنەوارى دێرین، چەندین شوێنەوارى دێرینى سەردەمە جیاوازەکانى تێدا ماوەتەوە .



