KDC

سوودەکانی پاسکیل سواری

١- پاسکیل سواری دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکانی پێست.

٢- چالاکبوونی سووڕی خوێن، کە دەبێتە هۆی گەیشتنی خوێنی پێویست بە پێست .

٣- پیربوون و چرچ بوونی پێست دوا دەخات .

٤- ئارەقە ڕژێنەکان چالاک دەکات و، یارمەتیدەر دەبێ بۆ فڕێدانی پاشەڕۆ زیان بەخشەکانی پێست .

جگە لەم سوودانەی پاسکیل سواری، ئێجگار سوودی گرینگی دیکەی بۆ لەش هەیە، کە بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، پەیوەندیان بە پێست و رووخساری مرۆڤەوە هەیە، لەوانە:

-رێک خستنەوەی هۆڕمۆنات .

– یەکێکە لە وەرزشە زۆر باشەکان بۆ دابەزانی کێش، بە جۆرێک ٤٥ خولەک پاسکیل سواری، واتە سووتانی نزیکەی ٥٠٠ کالۆری . – تەندرووستی دڵ دەپارێزێت .

– تەندرووستی جومگەکانی لەش دەپارێزێت، بە تایبەتی ئەژنۆکان و بڕبڕەی پشت .

– یارمەتیدەرە بۆ سترێس و قەلەقی و خەوی شەو ئارام دەکات .

– ماسولکەکانی قاچ بەهێز دەکات .

– سییەکان بەهێز دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات .

ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە، کەسانی بە تەمەن گەر پاسکیل سواری بکەن، ٣ ئەوەندەی کەسانی دیکە سوودمەند دەبن لە سوودە بێهاوتاکانی، بۆیە هیچکات درەنگ نییە بۆ پاسکیل سواری.

___

لەسەر ناڕەزایەتی دەستگیکردنی چالاکوانێک، تورکیا بانگهێشتی نوێنەرانی 10 وڵات دەکات

KDC

یاریەکانی خولە گەورەکانی ئەوروپا

KDC

بزانە هاووڵاتیانی کام وڵات بە کەمترین یا زۆرترین کار کارکردن دەتوانن ئایفۆ13 بکڕن 

KDC
KDC

FREE
VIEW