KDC

شوێنەوارەکانی عێراق هەزانفرۆش دەکرێن

ئەو شوێنەوارانەی لە رووخانی رژێمی بەعس، یا شەڕی داعش تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، ئێستا بەشێکیان لە وڵاتی بەریتانیان و لە رێگەی ماڵپەڕێکەوە، بە نرخێکی زۆر هەرزانتر بەراورد بە بەهاکەی، دەفرۆشرێن.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ماڵپەڕی لایڤ ئۆکشنێر، کە تایبەتە بە زیادکردنی ئاشکرای ئۆنلاین، چەندین پارچە شوێنەواری بەهاداری عێراقی بۆ فرۆشتن داناوە، کە بەهاکەی لە سەدان بۆ هەزاران دۆلاردایە.

یەکێ لە شوێنەوارەکان تەختە قوڕینەیەکی سەردەمی سۆمەرییەکانە و، مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە نرخی 600 دۆلار فرۆشراوە، بەبێ هیچ گرفتێکی یاسایی گەیشتووەتە دەست کڕیارێک لە ناوچەی وێست سوسێکسی بەریتانیا.

ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو شوێنەوارانەی لە عێراق تاڵانکراون و بە قاچاغ براونەتە دەرەوە، لە ژماردن نایەن، هۆکاری ئەو دیاردەیەش بۆ گەندەڵی و بوونی هێزی چەکدار و جەنگە جۆراوجۆرەکان دەگەڕێنێتەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە داعش نزیکەی دوو ملیار و 680 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی ئەو شوێنەوارانەی تاڵانی کردبوون، قازانج کردووە.

___

کتێبی یەکەمین هەولێری لە سوید، بە قەبارە گەورە بڵاو دەبێتەوە

KDC

لە عێراق ژمارەی تووشبووانی ئایدز زیاد دەبێت

KDC

کلاسیکۆی جیهان

KDC
KDC

FREE
VIEW