یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، لە بەرانبەر دەستبەرداربوونیلە كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی مانچستەر سیتیئینگلیزی، دوو مەرجی داناوە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییە فەڕەنسییەكان، باس لەوە دەكەن،خۆرخی میندیز لە هەوڵی ئەوەدایە رێكەوتنێكی ئاڵوگۆڕلە نێوان یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتی ئەنجام بدات بە جۆرێك گۆڕینەوەی رۆناڵدۆ بێت بە ئیمریك لاپۆرت، یابرناردۆ سێلڤا.
هاوكات تۆڕی سكای سپۆرت ئیتاڵیا، بڵاویكردووەتەوە،یۆڤانتۆس دوو مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوون لەرۆناڵدۆ، یەكەمیان فرۆشتنی ئەو یاریزانەیە بە مانچستەرسیتی، بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ، یا گۆڕینەوەیەتی لەگەڵیاریزانێك، كە هاوشێوەی ئەو بێت، زۆربەی راپۆرتەرۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە ئەو یاریزانەگابرێل خیسۆسی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتییە