KDC

داعش – خورسان کێن ؟


سۆران حەسەن …


پێش هێرشکردنە سەرفرۆکەخانەی کابول ، ئەمریکا هۆشداریشیدا لە هەڕەشەی هێرشێکی تیرۆرستی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی پایتەختی ئەفغانستان، چەند سەرچاوەیەکیش دەڵێن بەرپرسانی ئەمەریکا بە ڕاشکاوی پێیان وابوو داعش – خورسان تیرۆریست لەپشت هێرشەکەوەیە ،هەر دوێنێش ئاژانسی ڕۆیتەر بڵاوکردەوە کە داعشی خورسان بەرپرسیارەتی خۆی لەپەلامەرە تیرۆرستیەکەی سەر فرۆکەخانەی کابول لە ئەستۆگرتووە

ئەمریکییەکان پێیان وایە داعش توندڕ بەرڕقێکی بەهێز ی بزوتنەوەی تاڵیبانە ،کە ئێستا فەرمانڕەوای نوێی ئەو وڵاتە یە،هەروەها بە هەڕەشە دەزانن بۆ سەر هەزاران ئەفغانی کە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ئە وڵاتە کۆچبکەن
داعشی خورسان کێن ؟

داعش لە ئەفغانستان داعشی خورسان ناسراوە، تەقینەوە تیرۆرستیەکەی دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابول لە ئەستۆگرت و لە ئەنجامدا 72 کەس بوونە قوربانی ، کە 13 یان سەربازی ئەمریکی بوون
دوو ڕۆژ پێش هێرشەکە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا کە هەموو ڕۆژێکی لە ئەفغانستان زیادەیە ،ڕۆژێک بوو کە داعش پلانی بۆپەلاماری تیرۆریستی دادەنا بۆ لێدانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان و خەڵکی سڤیلی بێتاوان لە فۆکەخانەی کابول و هەر ئێستا ئەوە بوو کە ڕوویدا
ڕێکخراوی خوراسان بە دوژمنی تاقانەکەی تاڵیبان ناسراوە، کە لە ڕابردوودا هەردوولا بە توندی شەڕ ی یەکتیریان دەکرد

لەدوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا داعش لە عێراق و سوریادا “خەلافەت”ی ڕاگەیاند، و ئەندامانی پێشووی تاڵیبان لە پاکستان بەڵێنیان بە ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گروپە داوەو ،لە سەرەتای ساڵی 2015دا داعش خوراسان ناساند

خوراسان ئەو ناوە کۆنەیە کە بە هەرێمێک دراوە کە لە ئەفغانستان، پاکستان، ئێران و ئاسیای ناوەڕاست پێکدێن

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ئەم گروپە لەساڵی 2015 لە ئەفغانستان دامەزراوە، ناوی کۆن بۆ ئاسیای ناوەڕاست کە ئەفغانستانش دەگرێتەوە داناوە
ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە ساڵی 2020دا چەند پەلامارێکی تیرۆریستی ئەنجام داوە ،لەوانە پەلاماری تیرۆرستی بۆ سەر نەخۆشخانەیەک کە لە لایەن Médecins Sans Frontières (MSF) لە کابول بەڕێوەدەبرا و هەروەها هێرشی چەکداری بۆ سەر زانکۆی کابول لە هەمان ساڵدا
هەروەها خوێندنگایەکی کچان لە پایتەختی ئەفغانستان کە بە چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کەسی کوژران

سەرکردەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆرستیە کێن؟

دەستپێکردنی لقی نوێی داعش دوای ئەوە هات کە ئەبو بەکر ئەلبەغدادی سەرکردەی ئەو گروپە، حەفیز سەعید خانی چەکداری پێشووی تاڵیبان پاکستانیان بە “ئەمیر” ی داعشی خوراسان ناساند .
خان لە ساڵی 2014 بەیعەتی بە بەغدادی داو و ژمارەیەک سەرکردەی تاڵیبانی پاکستانی لەگەڵ خۆی هێنا
عەبدولرەئوف کازم سەرۆکی پێشووی تاڵیبانی ئەفغان وەک جێگری خان دیاریکرا
ڕێکخراوی خوراسان تێکەڵەیەک لەو چەکدارانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەر بە گروپەکانی وەک تاڵیبانی پاکستان، گروپە تیرۆریستیەکانی عەسکەر ئەلئیسلام، تۆڕی حەقانی لە ئەفغانستان، جەمعەت دەعوە و بزووتنەوەی چەکداری لە ئۆزبەکستان
چەتەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە ساڵی 2016دا گەیشتە نزیکەی 3000 بۆ 4000 چەکدار، لەگەڵ فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراق

بەڵام ئەم گروپە لە ساڵی 2018دا لە پارێزگای گۆزگانی باکوری ئەفغانستان تووشی شکستی سەربازی یەک لەدوای یەک بوون.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئەمەریکا دەڵێت توانای داعش لە ئەفغانستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، تا ئەو ڕادەیەی کە ژمارەی چەکدارەکانی تەنیا لە نێوان 1500 بۆ 2000 کەس بووە لە ساڵی 2018دا
هەرچەندە لە ساڵی 2020دا گورزێکی قورس لە خوراسان داعش درا و چەندین سەرچاوەی داهات و دارایان لە دەستدا ، بەڵام هێشتا دەسەڵاتی سەربازی لە ناوچە بچوکەکان و ویلایەتی کونار و نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی کابۆل بەدەستەوەیە
بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری خوێندنی ئەمریکی، گروپەکە لەئێستادا کار لەسەر میتۆدێکی خانەی لامەرکەزی و بچووک دەکات، وەک ئەوەی هێرشەکەی لەفڕۆکەخانەی کابول ئەنجام داوە و شێوازی ئێستای ڕێکخراوەکەش مەترسی لەسەر ئەفغانستان و ناوچەکە بەگشتی دروست دەکات.
لە ساڵی 2015دا یەکەم سەرکردەی دەوڵەتی خوراسان، حافز خان لەگەڵ 30 چەتەی داعش لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکادا کوژرا
لە ساڵی 2017دا لە ویلایەتی نینگهار-ی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە تایبەتەکانی ئەفغانستاندا، کەسێک بە ناوی عەبدول حەسیب لەجێی خان دانرابوو ئەویش کوژرا

هەروەها پلاندانەری لە ئەو پەلامارە تیرۆرستییەی هەمان ساڵ بۆ سەر نەخۆشخانەی سەربازی لە کابولی پایتەخت کرا و نزیکەیی 50 کەسی کوژراون
کەسێک بەناوی ئەبو سەید ،کە تەنها دوو مانگ لەناساندنی لە هێرشێکی ئەمەریکا لەگەڵ چەکدارەکانی دیکەی داعش لە ویلایەتی کونار کوژرا
لە داویی دەستگیرکردنی (ئەسلەم فاروقی )سەرکردەیی داعش خراسان ،لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠لەلایەن هێزە تایبەتیەکانی ئەفغانستانەوە ،لە و بڕوایەدان کە داعش لە خراسان کەسێکی تری داناوە کە بانازناوی (الشاب المهاجر )ناسراوە و ناوێکیتری هەیە بە ناوی “سناء اللە “.
“ئەلشاب موهاجر ” کە سەرکردەیەکی ناوەندی تۆڕی حەقانی بووە و ڕەنگە هێشتا لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە تیرۆریستییە

سەرچاوە:-
-سکای نیوز.
-فەرەنس ٢٤

___

زانایان نهێنیی بڵاوبوونەوەی وەرزی کۆرۆنا دەدۆزنەوە

KDC

کۆمپانیاییەکی فینلاندی ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆفەحسی کۆرۆنا دروست دەکات.

KDC

پاڵێوراوانی باشترین ڕاهێنەری جیهان

KDC
KDC

FREE
VIEW