KDC

جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات و منداڵان تووش دەبن

جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسەكە سەریهەڵداوە و پێی دەگوترێت دەلتا پڵەس، كە بە تایبەتی منداڵان تووش دەكات و، جیاوازە لە سەرجەم گۆڕاوەكانی دیكەی ڤایرۆسەكە.

بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان، مەترسی و دوودڵی ئەم ڤایرۆسە بۆ سەر منداڵانی خوار تەمن 12 ساڵە، كە تا ئێستا بە هیچ جۆرە ڤاكسینێك ناكوترێن.

خوێندن دەستپێدەكاتەوە و كۆرۆنا هەڕەشە لە منداڵان دەكات

ماڵپەڕی Healthline ی تایبەت بە بواری تەندرووستی، وردەكاری ئەو جۆرەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بە راپۆرتێك بڵاوكردووەتەوە، کە بۆڵ ئۆفیت، بەرپرسی ناوەندی ڤاكسین لە نەخۆشخانەی فیلادلفیای ئەمەریكی بۆ منداڵان، گوتوویەتی، جۆری گۆڕاوی دەلتا پڵەس، پەتایەكی خێرایە لە بڵاوبوونەوە و بە هۆیەوە بەشێوەیەكی زۆر و خێرا منداڵان تووشی دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی كۆنڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی ئەمریكیCDC، جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەلتا، دووهێندەی جۆرە گۆڕاوەكانی دیكە خێراتر بووە لە بڵاوبوونەوە و تووشكردنی هاووڵاتیان و، كاریگەرییەكانیشی زۆر زیاتربوون بە بەراورد بە ڤایرۆسە سەرەكییەكە كۆڤید19.

وەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی هیچ جۆرە ڤاكسینێك بۆ منداڵان بەردەست نییە، بۆیە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا هەیە.

نیشانەكانی دەلتا پڵەس:


بەپێی راپۆرتەكە، لە كاتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەلتا پڵەس، منداڵ كەمتر تووشی كۆكە و نەمانی هەستی بۆنكردن دەبن، بەڵام زیاتر هەست بە سەرئێشە و هەوكردنی گەروو، لەوزەتێن و هەڵامەت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە دەبن، ئەوانە نیشانەی سەرەكین.

د. مایكڵ جرۆسۆ، سەرۆكی بەشی پزیشكی منداڵانی نەخۆشخانەی هنتنگتۆن، لە نۆرسویل هێڵسی نیویۆرك، لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، کە هەندێك نیشانە لە منداڵی تووشبوو بە كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا پڵەس هەیە، کە بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و كۆكە لەگەڵ دەركەوتنی نیشانەكانی ئاو بەلووتدا هاتن و هەندێك كاتیش سووربوونەوەی پێست لەگەڵ چەند نیشانەیەكی دیكە.

سەبارەت بە نیشانەكانی دیكە روونیكردووەتەوە، ئازاری سك، سووربوونەوەی چاو، هەناسەتووندی، یا ئازاری سینگ، كۆكە، هەستكردن بە ماندوێتی زۆر، ئازاری زۆری سەر، بەرزبوونەوەی كەمی فشاری خوێن، ئازاری قاچ، رشانەوە، نیشانەکانێتی.

ئەو پزیشكە ئامۆژگاری دایكان و باوكان دەكات، كە پێویستە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو نیشانانە لە منداڵەكانیان، دەست بە پشكنینی پزیشكی خێرای تایبەتی بکەن، کاتێ منداڵەكە نیشانەی ئازاری سینگ و تەنگەنەفەسی هەبوو، ئەگەر پشكنینەكە ئەرێنی بوو، پێویستە ئەو منداڵە جیابكرێتەوە، تا نیشانەكانی نامێنێت.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ كەرەنتینەی منداڵ:


بەپێی ڕاپۆرتە پزیشكییەكە، ئەگەر ئەنجامی پشكنینی پزیشكی منداڵ دەركەوت ئەرێنییە، بەڵام تەندرووستی باش بوو، ئەوا پێویست بە داخڵبوونی نەخۆشخانە ناكات، بەڵام پێویستە دایكان و باوكان بەردەوام چاودێری هەناسەدانی منداڵەكەیان بكەن.

١-پێویستە شۆربا و شلەمەنی زۆر بە منداڵ بدرێت لە پێناو بەهێزكردنی بەرگری جەستەیان.
٢-بەردەوام ئاڵوگۆڕی هەوای نێو ماڵ بكرێت و ژووری منداڵەكە جیابكرێتەوە.
٣-تەرخانكردنی گەرماوێكی تایبەت بۆ منداڵە تووشبووەكە.

سەرهەڵدانی ئەم جۆرە ڤایرۆسانە لە كاتێكدایە، كە لە هەفتەی داهاتووەوە لە هەرێمی كوردستان دەرگای قوتابخانەکان دەكرێنەوە و بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەگەر دۆخی تەندرووستی لە باربێت لە 14ی ئەیلول-ەوە پڕۆسەی خوێندن دەست پێدەكات.

___

پێستی مرۆڤ کۆپی کرا

KDC

نیشتمانێك نغرۆ لە غەدر

KDC

بەرزی نرخی غاز گۆشت لە بەریتانیا ناهێڵێت

KDC
KDC

FREE
VIEW