KDC

خاوەن خەڵاتی ئاورۆرا، ناوەندێکی پێکەوەژیان لە ناحیەی سنوونێ درووست دەکات

کوڕە کوردێکی ئێزدی خاوەن خەڵاتی ئاورۆرا ناوەندی پێکەوەژیان لە ناحیەی سنوونێی قەزای شنگال درووست دەكات، كە تایبەتە بە ناوەندێکى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتى گشتى بۆ گەنجانی ناوچەكە، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی.

میرزا حەسەن عەلی، ناسراو بە میرزا دینایی، خاوەن خەڵاتی ئاورۆرا بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی، لەسەر ئەرکی خۆی ناوەندێکی پێکەوەژیان لە ناحیەی سنوونێی قەزای شنگال درووست دەکات، کە تایبەت دەبێت بە ناوەندێکی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی گشتی بۆ گەنجانی ناوچەکە بە بێ جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی.

میرزا دینایی ساڵی 2019 خەڵاتی ئاورۆرای لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا پێبەخشرا، هەر لەوكاتەشدا بڕیاریدا بە درووستكردنی ناوەندەکە.

خەڵاتی ئاورۆرا لە ساڵی 2016ەوە بە نوێنەرایەتی رزگاربووانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە یەریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا دەبەخشرێت و، میرزا دینایی ئێستا چوارەم كەسە ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە و، لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەشدا گوتی، کە پارەی خەڵاتەكە دەبەخشێتە سێ رێكخراو لە ناوچە نائارامەكاندا خزمەت بە كەسانی هەژار و لێقەوماو دەكەن، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەو خەڵاتە ئەركەكەی سەختتر دەکات و، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشیدا، چی له‌ توانایدابێت بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ئەنجامی بدات.

___

مەترسییەکانی کەم خەوی

KDC

نرخی نەوت دابەزی

KDC

پیدری گۆنزالێسی خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی بەدەست هێنا

KDC
KDC

FREE
VIEW