KDC

ئەمەریکا خێزانێکی عێراقی دەستگیر دەکەن

پۆلیسی ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریکا دەڵێ، خێزانێکی عێراقی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندنی کچە دووگیانەکەیان لە چەند بۆنەیەکدا، دەستگیر کردووە.

رادیۆی فۆکس نیوز10ی نێوخۆی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، شەش کەسی ئەندامی خێزانێکی بە رەگەز عێراقی دەستگیرکراون، کە بریتین لە فارس فەرتوسی باوکی کچەکە و سوعادی دایکی و زەهرای خوشکی و عەلی و بەشیر و یاسری برای، چونکە ویستوویانە خوشکێکی دووگیانیان بڕفێنن و دواتر بیکوژن.

لێکۆڵەرەوان رایانگه‌یاندووه‌، خێزانەکە مێژوویەکیان لە تەنگ پێهەڵچنین بە کچەکەیان هەیە، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە و ئەو کچە هاوڕێیەکی کوڕی هەیە، کە جیاوازی ئایینی لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام خێزانی کچە لەو باوەڕەدان، هاوڕێ کوڕەکەی بە زۆر کچەکەیانی لە ماڵەکەی خۆیدا بەند کردبێت.

بەپێى بەڵگەنامەکانی دادگا، لە مانگی نیسانەوە برایەک و خوشکەکەی سەردانی ماڵی دایکی هاوڕێ کوڕەکەی کچەکەیان کردووە، کە تێیدا ژیاون، تا هەوڵ بدەن خوشکەکەیان بگەڕێننەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئاماژەش بەوەدراوە، کچەکە و کوڕە هاوڕێکەی دواتر هەڵهاتوون بۆ شارێکی نزیک لە شارەکەی خۆیان، تا لە خێزانی کچەکە دووربکەونەوە، بەڵام خێزانی کچەکە شوێنەکەیان ئاشکراکردوون و، هەوڵیانداوە لەو ئوتێلەی تێیدا ژیاون، بە زۆر کچەکە بگەڕێننەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام دواتر هاوڕێ کوڕەکەی کچەکە بە زەبری چەک ئەندامانی خێزانی کچەکەی کردووەتە دەرەوە و دووری خستوونەتەوە.

پۆلیس ده‌ڵێت، خێزانەکە لە چەندین بۆنەی دیکەدا هەوڵیانداوە کچەکەیان بڕفێنن، یەکێ لە ئەندامانی خێزانەکە هەڕەشەی لە هاوڕێ کوڕەکە کردووە، بەو پێیەی تۆمەتی رفاندنی خوشکەکەی داوەتە پاڵی.

بەڵگەنامەکانی دادگا دەریان خستووە، کە خێزانە عێراقییەکە بە نیازبوون، کچەکەیان بنێرنەوە بۆ عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئەگەری ئەوە هەبووە دوای گەڕاندنەوەی بتوانن بیکوژن.

___

کاماڤینگا بووە مەدریدی

KDC

كوردێك میدالیای ئاڵتوونی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بە دەست دەهێنێت

KDC

مباپێ یانەکەی جێناهێڵێت

KDC
KDC

FREE
VIEW